
كه‌مال كه‌ركووكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه كه كه‌ركووك ئێسته به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و مه‌رجی حزبه‌كه‌شی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ شاره‌كه ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڵێ، له دوای خیانه‌تی 16ی ئوكتۆبه‌ری2017، دۆخی كه‌ركووك زۆر به‌ره و خراپی ده‌ڕوات و شاره‌كه شێواوه و هیچ شتێك وه‌ك خۆی نه‌ماوه، به‌راورد به پێش ئه‌و به‌رواره، كه‌ركووك له دۆخێكی سه‌ربازی خراپدایه.
پرۆسه‌ی دیموكراتی له كه‌ركووك تێكدرا، بۆ نموونه پارێزگار هه‌ڵنه‌بژێردراوه سه‌پێنراوه، راكان جبووری پارێزگاری ئێسته هه‌م پارێزگاره و هه‌م جێگری پارێزگار، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و هێشتا سوێندی یاسایی نه‌خواردووه.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سڕكراوه، ڕاپۆرتی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌سه‌ر پارێزگاری سه‌پێنراو و تیمه‌كه‌ی هه‌یه، له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌و سه‌پێنراوه وه‌ك پارێزگار، زیاتر له 25 هه‌زار خانه‌واده‌ی عه‌ره‌ب له كه‌ركووك نیشته‌جێ كراون كه قۆناغێكی تری ته‌عریبی نوێیه له سنووره‌كه.
زیاتر له 120 كورد له پۆسته‌كانیان لادراون و عه‌ره‌ب و توركمان له شوێنیان دانراون، كاتێك د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگار بوو یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونیان دابووه خه‌ڵكی هه‌ژار و چه‌ندان خێزانی كورد و توركمان و عه‌ره‌ب به‌یه‌كسانی، ئێسته كورده‌كان ده‌رده‌كه‌ن و عه‌ره‌ب له شوێنیان داده‌نێن.
لیژنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ دۆخی ئاسایی ئه‌ویش به هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به پێی ده‌ستوور و ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و چاودێری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پارتی‌یش به ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە