نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان 16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی ڕه‌شه‌

سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان 16ـی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی ڕه‌شه‌

سەركردەیەكی بزووتنەوەی گۆڕان رای گەیاند، ١٦ی ئۆكتۆبەر ڕۆژێكی ڕەشە لە مێژووی كورددا و خیانەتێكی گەورە بەرامبەر بە خاكی كوردستان كراوە.

جەبار مەلا عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان،ڕاگەیاند، ١٦ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی گەلەکەماندا، ئەو ڕۆژە نەگبەتی و ماڵوێرانی و قوڕبەسەریمان بیر دەخاتەوە، چونکە ئێستا کورد لە ناوچەکانی خۆیدا ژێردەستەیە و جارێکی دیکە تەعریب دەستی پێکردووەتەوە، بە جۆرێک ماڵە کوردەکان دەردەکەن و شوێنەکانیان داگیر دەكەن، بۆیە ”١٦ی ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی ڕەشە و کوردی زەلیل کردووە“.

ئاماژەشی بەوە كرد، ”ئەگەر لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ھێزی پێشمەرگە لە کەرکووک بەرگری بکردایە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نەیاندەتوانی پەلاماری ھێزی پێشمەرگە بدەن و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن، چونکە ھێزی پێشمەرگە تەنھا فڕۆکەی نەبوو، ئەگینا ئەو چەکە قورسەی سوپای عێراق ھەیبوو، بە ھەمان شێوە ھێزی پێشمەرگەش ئەو چەکانەی پێبوو“.

جەبار مەلا عەلی جەختی كردەوە، ھەرچەندە یەکێتی دەڵێت، ١٦ی کۆتۆبەر خیانەت نەبووە، بەڵام ”ئەگەر مێژووی گەلی کورد خیانەتی تێدابێت، بێگومان ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێکە لەو خیانەتانە، چونکە بەدەستی خۆمان کەرکوومان ڕادەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی کردووە، بۆیە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتە و ئەو ڕۆژە ڕەشەیە لەبیر ناکرێت“.

بەپەلە

دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *