سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ئهنجامدانى چەندین پڕۆژە لە سنووری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت و بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.
كاتژمێر 11ى پێشنیوهڕۆى ئهمڕۆ سێشهممه 2020/10/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دادەنێت.
پڕدی دەربەندی ڕانیە، پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە لە دەڤەری ڕاپەڕین کە بە گوژمەی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینار ئەنجام دەدرێت، ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات، لە ڕووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ جووتیارانی ئەم ناوچەیە بۆ گواستنەوەی بەروبومەکانیان و گەیاندنیان بە بازاڕەکان.
هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی دیکەش لە سنووری ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت.