نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروربارزانی: له‌ ئێستادا له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هیچ جۆره‌ ئاسه‌وارێكی دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه

مه‌سروربارزانی: له‌ ئێستادا له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هیچ جۆره‌ ئاسه‌وارێكی دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگه‌یاند:  هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت پێكه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین، له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی دوو ئیداره‌یی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه‌ په‌رۆشی ئه‌وه‌ین كه‌ ئه‌و ئاسه‌واره‌ نه‌مێنێت، گوتیشی، نامانه‌وێت هه‌نگاوی به‌په‌له‌ بهاوێژین كه‌ كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت و له‌ كاتێكی زوودا ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌واره‌ نه‌مێنێت.

سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت هیچ جۆره‌ ئاسه‌وارێكی دوو ئیداره‌یی نه‌ماوه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكومه‌ت پێكه‌وه‌ بڕیار ده‌ده‌ین.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *