نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: من وەكو پارتییەك لە حكوومەتدا كار ناكەم

مەسرور بارزانی: من وەكو پارتییەك لە حكوومەتدا كار ناكەم

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند شانازی بە پارتیبوونی خۆیەوە دەكات، بەڵام ڕەتی كردەوە وەكو پارتییەك لە حكوومەتدا كار بكات، بەڵكو دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە حكوومەتدا خزمەتگوزاری خەڵكی كوردستانن.

مەسرور بارزانی لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، کە لەسەر داوای ئەو ساز کراوە، دوای ئەوەی راپۆرتێکی لەبارەی بارودۆخی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و دواتریش وەڵامی پرسیاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی دایەوە، پێش كەمێكیش وەڵامی پرسیاری ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستانی دایەوە.

لە وەڵامی پەرلەمانتارێكدا كە سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی و وەزیرەكانی بە نوێنەری حزبەكان وەسف كرد، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتی كردەوە ئەوان وەكو نوێنەری حزب لە ناو حكوومەتدا كار بكەن.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لەو ڕۆژەوەی لەبەردەم پەرلەماندا سوێندی یاسایی خواردووە، وەكو بەرپرسێكی خزمەتگوزار لە حكوومەتدا كار دەكات، وەكو فەرمانبەر و بەرپرسێكی پارتی كار ناكات.

مەسرور بارزانی گوتیشی “من شانازی بە پارتیبوونەوە دەكەم، بەڵام ئێستا من وەكو بەرپرسێكی حكوومەت كار دەكەم، كاك قوباد و كاك شێخ ئاوات و هەموو وەزیرەكانیش بە هەمان شێوەن، داواكارم چیتر ئێمە بە نوێنەری حزبەكان حیساب نەكەن، ئێوە لێرەدا متمانەتان پێداین و ئێمە خزمەتگوزاری خەڵكی كوردستانین”

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *