مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران رایگەیاند، هاتنی ئێمه بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه له یه‌كتر تێبگه‌ین، ئه‌و پرسیارانه‌ی ئێوه هه‌تانه به روونی وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه و ئه‌و په‌یوه‌ندیه پێویسته‌ی دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردن و یاسا هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی یاسایی و شارستانی و دیموكراسیانه پیاده‌ی بكه‌ین، حه‌قی خۆشتانه وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بزانن.
ئێمه وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌مووتان زیاتر په‌رۆشی ئه‌وه‌ین بارودۆخی كوردستان به‌ره‌و باشتر بێت و بژێوی خه‌ڵك باشتر بكه‌ین، حه‌ز ده‌كه‌ین پێش ئه‌وه‌یه ئێوه لێمان رازی بن خه‌ڵك لێمان رازی بن، ئه‌وه‌ی نه‌كراوه دڵنیا بن پێمان نه‌كراوه، به‌ڵام دڵنیا بن له باشتركردنی بارودۆخی كوردستان له ئێوه زیاتر په‌رۆشین.
لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێك لەبارەی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان. مەسرور بارزانی گوتی، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه خۆمان له ناو خۆمان ته‌با نه‌بین، قه‌واره‌كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستووری دانی پێدانراوه، ئه‌ركی هه‌موومانه داكۆكی له‌وه بكه‌ین، خیلافی سیاسی چه‌ند هه‌بێت نابێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قه‌واره‌یه بكات، كه پێشتر خەڵكێك داوای كردووه به‌شێك یان ناوچه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر عێراق، ئێمه ده‌بێت چاو له ئه‌زموونێكی باشتر بكه‌ین نه‌ك خراپتر، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو رووێك له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراق باشتر و سه‌ركه‌وتووتره.
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگەیاند، مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان نییه و هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه، ھەروەھا قه‌یرانی دارایی هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه و له ده‌ست كه‌سدا نییه. به‌ڵام گرنگه بۆ پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یه یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه، به لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنه.
دەربارەی بابەتی لامه‌ركه‌زی سەرۆكی حكومەتی جەختیكردەوە، پێشتریش باسمان كردووه لامه‌رگه‌زی ئیداری بۆ شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م هاتووه و له‌م كابینه‌یه له هه‌موو كابینه‌كانی پێش خۆی ده‌سه‌لاتی زیاتر به پارێزگاره‌كان دراوه و ئه‌وه‌ی كراوه به‌شێكه، هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه و قۆناغێكه، له سه‌ره‌تاوه ویستوومانه بزانین له قۆرخكردن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كارگێڕیانه‌یان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه.
مەسرور بارزانی لەبارەی خاڵه سنوورییەكان گوتی، به‌داخه‌وه تا ئێستا ئاسه‌واری دوو ئیداره‌ی به ته‌واوه‌تی نه‌سڕاوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كاك قوباد و ئه‌وانه‌ی له كابینه له‌گه‌ڵمانن هه‌وڵمانداوه كاڵتری بكه‌ینه‌وه و هه‌ر نه‌یهڵێین. خۆشم له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێشێلی هه‌ندێك شت ده‌كرێت و قاچاخچێتی هه‌یه، به‌ڵام لیژنه‌ی پێویست پێكهێنراوه و بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌رده‌وامین و هه‌رگیز رێگه‌به‌وه ناده‌ین به‌رده‌وام بێت و قه‌بووڵی ناكه‌ین، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت له ئه‌نجامی ئه‌و رێكارانه‌ی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، نه‌بێته كێشه‌ی دیكه‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئاسایشی، ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا، بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای داهات ئاماده ده‌كرێت، داهاتی ئێمه یه‌كێكیان نه‌وته، ئه‌وه‌ی دیكه داھاتی ناوخۆییه و ئه‌وه‌ی دیكه حكومه‌تی عێراق، به‌داخه‌وه له زۆر قۆناغ حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی نه‌ناردووه، له دوو قۆناغیشدا نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی، له كابینه‌ی پێشووش تووشی سێ قه‌یران بووین، ئێستاش سێ قه‌یران، پێشتر دابه‌زینی نرخی نه‌وت، داعش، نه‌ناردنی بودجه. ئێستاش په‌تای كۆرۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی بودجه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر داهاتێكی چه‌سپاو نه‌بێت، ناتوانرێت بودجه ئاماده بكرێت، هه‌ر كاتێكیش دڵنیا بین كه ده‌توانین بودجه ئاماده بكه‌ین و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین، بێگومان ئاماده‌ی ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین.
سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەربارەی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و نه‌هێشتنی ته‌عریب رایگەیاند، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان قه‌بووڵ نه‌بووه و داواكارییه‌كیشم له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز هه‌یه، زۆرجار حكومه‌تی فیدرالی و هه‌ندێك لایه‌نیش ده‌یانه‌وێت ئێمه به لاڕێدا به‌رن، كه پێیانوایه كێشه‌ی ئێمه ته‌نیا بودجه و مووچه‌یه، كێشه‌ی ئێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، یه‌كێك له‌وانه ناوچه دابڕێندراوه‌كان، ناسنامه‌ی نەته‌وه‌یی، خاك و شتی زۆر گرنگتره، بودجه‌ش یه‌كێكه له‌و شتانه، ده‌یانه‌وێ به‌و مه‌سه‌له‌یه ئه‌وانه‌ی دیكه‌مان له‌بیر ببه‌نه‌وه، به‌ڵام به درێژایی مێژوو و چه‌ند ساڵی رابردووش كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر خه‌ت بووین و بابه‌تی گۆڕینی دیموگرافیا و ته‌عریبی ناوچه كوردستانییه‌كان رابیگرێت و شه‌وی رابڕدووش قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و كاك قوبادیش كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌غدا و براده‌رانی دیكه‌ی ئێمه و وه‌زیری تایبه‌تمان هه‌یه بۆ به‌غدا، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته كراوه، دوو هه‌نگاومان پێشبینی كردووه بۆ ئه‌و ناوچانه، یه‌كێكیان دابینكردنی ئه‌منیه‌ته له‌و شوێنانه كه دابڕێنراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كه هه‌م هێزه عێراقییه‌كان وه‌كو پێویست بوونییان نییه و پێشمه‌رگه‌ش له‌وێ نین بوونه‌ته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ ترساندن و تۆقاندنی كورد و غه‌یره كوردیش له‌و ناوچانه، دوێنێش كۆبوونه‌وه‌یەكی ترمان هه‌بووه، داوامان كردووه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق بكرێت بۆ دابینكردنی ئاسایش و ئه‌منیه‌ت له‌و ناوچانه.
خاڵی دووه‌م، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ته‌نیا و ته‌نیا جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، كه پێشنیاز كراوه و داكۆكی له جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته له‌سەر خه‌تین و ئه‌وانه نه‌یانگوتووه نایكه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌و حكومه‌ته نیه‌تی باشتر هه‌بێت.
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكە لەبارەی هه‌لیكار بۆ یه‌كه‌مه‌كان مەسرور بارزانی گوتی، ئێمه ئه‌گه‌ر واز له موزایه‌دات بێنین و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه، ئایا حكومه‌ت به دامه‌زراندن هه‌ر كه‌سێك داوای ئیش و كار بكات داوای دامه‌زراندن بكات سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئه‌مه له هیچ سیستمێكی پێشكه‌وتووی ئابووری دونیا دابنێی ئه‌گه‌ر چاوی خه‌ڵك له حكومه‌ت هه‌بێت، به‌ڵێ خه‌ڵكی شایسته و زیره‌ك هه‌یه و پێویستن دابمه‌زرێن، ئینجا یه‌كه‌مه‌كانن یان هه‌ر چۆنێكن، به‌ڵام پێویستن، نه‌ك بۆ موزایه‌دات و رازیكردن و خۆشیرینكردن، مرۆڤ ئه‌گه‌ر هه‌ست به برپرسیارێتی بكات ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بكات، نه‌ك چین و توێژێك یان شتێكی سیاسی بێت، كه هه‌ندێك براده‌ر ده‌یانه‌وێت خۆیان لێ بكه‌ن به خاوه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌لیكار، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی تێكه‌ڵاو و گشتی، ئه‌گه‌ر له‌و شوێنانه هه‌لیكار بدۆزینه‌وه خه‌ڵك پێویست ناكات چاوی له حكومه‌ت بێت دایمه‌زرێنێت، زۆرجار وه‌ك نموونه ئه‌وه‌م هێناوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندازیارێك كه له‌وانه‌یه به پێی پسپۆری خۆی مانگانه 5 ملیۆن دینار وه‌كو مووچه ھەبێت، به‌ڵام له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت به ملیۆنێك رازی ده‌بێت، چونكه هه‌لیكار نییه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بیر له هه‌لیكار بكاته‌وه ئه‌وه ده‌توانین به‌ره‌و قۆناغێكی باشتر و سه‌ركه‌وتووتر بڕۆین، چونكه له‌و كاته ئه‌و ئه‌ندازیاره 5 ملیۆن دیناره‌كه‌ی خۆشیی له كه‌رتی تایبه‌ت وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كات له بڕی باج بڕه پاره‌یه‌كیش بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه.
سەرۆكی حكومەتی راشیگەیاند، تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ پشتیوانی خه‌ڵك بكه‌ن، یارمه‌تی حكومه‌ت بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌ستیپێكردووه، بۆ زیادكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و سیاسه‌تی تێكه‌ڵكردنی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، بێگومان پێویستی به دامه‌زراندن له‌لایه‌ن حكومه‌ت یه‌كجار كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌ر كاتێكیش حكومه‌ت بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری زیاتر دابین بكات، ده‌رگای دامه‌زراندن ده‌كاته‌وه.
مەسرور بارزانی رایگەیاند، حكومه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك پێی خۆش نییه ده‌ست بۆ مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێك ببات و كه‌می بكاته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ بودجه‌ی به‌رده‌ست، حكومه‌ت ئه‌و بودجه‌یه‌ی پێویستی بووه، له‌به‌ر ده‌ستی بووه، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت بۆ نزمترین ئاست كه‌مكراوه‌ته‌وه، ته‌نیا شته پێویسته‌كان خه‌رجی بۆ دابین كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زۆرترین بودجه‌ی و میزانیه‌ی به‌رده‌ست بۆ مووچه به‌كاربهێنین، تا مانگی 4، به‌شه بودجه بۆ هه‌رێم نێردرا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌و به‌شه دووباره نه‌نێردرا و ئینجا كه‌مكرایه‌وه بۆ 400 ملیار دینار، مانگی 5 و 6 و 7یش، حكومه‌تی عێراق یه‌ك دیناریشی نه‌نارد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حكومه‌تی هه‌رێم به‌و بڕه پاره‌یه به پلانێك مووچه‌كان بدات، له ئه‌نجامدا گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی له 600 ملیۆن دۆلار مووچه‌ی زیاتر له‌وه به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه مووچه و دابه‌شی بكه‌ین، پێشتریش وه‌ك وه‌زیری دارایی باسی كردووه، ته‌نیا بۆ دابینكردنی مووچه 750 ملیۆن دۆلار پێویست بووه، له‌كاتێكدا ئێمه 600 ملیۆن دۆلار بۆ له‌به‌ر ده‌ست بووه، هاتووین هه‌موو خه‌رجیاتی حكومه‌ته كه‌مان كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مووچه بده‌ین، نه‌مانویستووه مووچه كه‌مبكرێته‌وه، من له ئێوه زیاتر حه‌ز ده‌كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م حكومه‌ته و هاووڵاتیان وه‌كو خۆی و له‌كاتی خۆی بدرێت، به‌ڵام كه نه‌تبێت ده‌توانین چی بكه‌ین؟ ئه‌و براده‌رانی باسی ده‌كه‌ین فه‌رموون با بیده‌ین، منیش زۆر حه‌ز ده‌كه‌م، به‌ڵام چۆن و سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌م پێ نیشان بده‌ن. ئێوه ده‌ڵێن داهاتی ناوخۆ، با ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم له سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه توانیمان داهاتی ناوخۆ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكه‌ین، به‌ڵام رێك دوای ئه‌وه تووشی دوو قه‌یران بووین، كه كۆرۆنا هات، جارێ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ندروستییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری دروستكرد، هه‌م كاركردنی ناوخۆیی و داهاتی ناوخۆ كه‌مكرایه‌وه، هه‌م خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مبووهوە، له‌و كاتیش حكومه‌تی عێراق بودجه‌كه‌ی راگرت، واتا له یه‌ك كاتدا سێ كێشه‌ی هاتنه پێش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و چاكسازیانه‌ی ئێمه كردوومانه نه‌بایه، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه ئه‌وه‌شمان به ده‌سته‌وه نه‌با و نه‌مانتوانیبا دابینی بكه‌ین، كه دەڵێن به گوێره‌ی بودجه‌ی به‌رده‌ست واتای ئه‌وه‌یه بڕیارمان نه‌داوه 21% یا 18%، به‌ڵكو سبه‌ی بتوانین بودجه‌ی زیاترمان بێته به‌رده‌ست به‌و رێژه‌یه مووچه زیاد ده‌كه‌ینه‌وه، هیوادارین بتوانین له‌كاتێكدا نزیكدا ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، په‌رۆشی ئێمه‌ش بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ جێبه‌كێردنی ئه‌ركه یاساییه‌كانی خۆیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ئه‌وه‌یه، زۆر ده‌ڵێن به‌دیلی ئێوه چییه بۆ حكومه‌تی عێراق، ئێمه به شێكین له‌و حكومه‌ته، من نامه‌وێ بچمه ناو هه‌ندێك ورده‌كاری كه بابه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه نییه، تا ئێمه به‌شێك بین له عێراق داوا ده‌كه‌ین عێراق ئه‌ركه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌ر عێراق تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، ده‌بێت ئێوه به‌ڕێز له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت و ره‌خنه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژ بكه‌ن، داواتان لێده‌كه‌م وه‌كو نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م داوایه ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق بكه‌ین كه بۆچی له ساڵانی رابردوو مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌ناردووه؟ بۆچی له ساڵی 2020یش مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 و 7یان نه‌ناردووه؟ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و په‌رله‌مانی به‌غداش بزانن هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كهەڵوێسته له‌سه‌ر داواكاری و ماف و شایسته داراییه‌كانی خەڵكی خۆی، دڵنیام كاریگه‌ریی زیاتریش ده‌بێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێم. داوا ده‌كه‌م دواتر كاك قوباد و كاك شێخ ئاوات له‌سه‌ر مووچه و بودجه تێبینییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
سەبارەت بە گه‌شبینی به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، به‌ڵێ، ئێمه گه‌شبینین و هه‌مووجاریش هه‌وڵمانداوه رێكبكه‌وین و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ئێمه نه‌بووه ئه‌نجامی گفتوگۆكان جێبەجێ نه‌كراون، حكومه‌تی عێراق سه‌قامگیری تێدا نه‌بووه و گۆڕاوه و كێشه‌ی سیاسی و ئابووری هه‌بوو، حكومه‌تی عێراق بووه نه‌هاتووه‌ته پێش، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم به زیاده‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی بووه كردوومانە، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی دروست له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، ئاماده‌ش نین ته‌نازول له هیچ مافێكی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین.
دەربارەی چاكسازی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، من له راپۆرته‌كه‌م باسی به‌شێكم كرد، له‌وێدا ئاماژه‌م به‌وه‌كرد، راپۆرتێك به داتا و زانیاری ده‌ده‌ینه په‌رله‌مان و به‌رده‌ستی ئێوه، ئێستا زه‌حمه‌ته هیچ دیاری بكه‌ین، چونكه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆڵناده‌ین له پرۆسه‌كه، هه‌ندێكی به‌رچاوه و روونه، بۆ نموونه كاره‌با، پێشتر 7 بۆ 8 ئه‌وپه‌ڕی 11 سه‌عات كاره‌بامان هه‌بووه، له‌و كابینه‌یه، خه‌رجی كه‌متری حكومه‌ت، داهاتی زیاتری كاره‌با بۆ حكومه‌ت، سیستمێكی باشتریش ئێستا وا خه‌ریكین بخه‌ینه كار، توانیومانه بتوانین 21 سه‌عات كاره‌با دابین بكه‌ین، ئه‌وه به خه‌رجی زیاتر نه‌بووه، به‌ڵكو خه‌رجیش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و كه‌متری تێچووه.
سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت و داھاتی حكومەت، مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئه‌مه كابینه‌ی نۆیه‌مه، هه‌شت كابینه پێش ئێمه به‌رپرسیار بوون به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مه‌له‌فه، راسته ئێستا وه‌ك حكومه‌تێكی به‌رپرسیار، ته‌حه‌مولی هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك له ئه‌ستۆ بگرین، حه‌ز ده‌كه‌م بزانن له دوای ساڵان رابردوو ماوه‌یه‌ك هه‌بوو كوردستان به‌ره‌و بووژانه‌وه و گه‌شه‌یه‌كی ئابووری به‌رچاو هه‌نگاوی ناوه، ئه‌و كاته گله‌یی نه‌ده‌كرا، خۆ به‌و داهاته نه‌وته ده‌كرا، به داهاتی ناوخۆیی و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و داهاته بووه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ پێشخستنی ژێرخانه‌ی ئابووری، سیاسه‌تی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌وت جیاوازه، حكومه‌تی عێراق تا ئێستا یاسای نه‌وت و گازی په‌سه‌ند نه‌كردووه و هێشتا به سیاسه‌تی مه‌ركه‌زی حكومه‌ت و رژێمی پێشووی به‌عس مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فه ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه نادات هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كیانێكی فیدرالی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له‌فه بكات، تاكو ئێستاش رێگه‌یان نه‌داوه و دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت له بازاڕی ئازاد بفرۆشت، به‌پێچه‌وانه‌وه گله‌ییان كردووه و ره‌خنه‌یان گرتووه و رێگریان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌وانه كردووه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به نرخێكی كه‌متر بفرۆشرێت، چونكه ریسكی تێدایه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕێت ده‌ڵێت من ده‌خرێمه لیستی ره‌ش و حكومه‌تی عێراق قه‌بوڵی ناكات، مه‌سه‌له‌ی نه‌قڵیشی تێدایه، بابه‌تێكی دیكه‌ش كوالیتی نه‌وته‌كه‌یه جیاوازه، ئه‌وانه‌ی شاره‌زان له بواری نه‌وت و گاز ده‌زانن، نه‌وتی برێنت وه‌كو پێوه‌ر داده‌نرێت ئه‌وه‌ی كوالیتی نه‌وته‌كه‌ی به‌و ئاسته نه‌بێت، خۆی نه‌وته‌كه به كه‌متر ده‌فرۆشرێت وه‌ك برێنت، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه بۆ مه‌سه‌له‌ی خه‌رجییه، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئه‌و ریسكه‌یه كۆمپانیاكان ده‌یكه‌ن، چونكه حكومه‌تی عێراق رێگه‌ی نه‌داوه هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات، پێشتریش چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌وه‌دراوه له‌گه‌ڵ عێراق بگه‌ینه رێككه‌وتن، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق پێشمه‌رجی قورس و رێگرییان داناوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا نه‌بووه