نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند بۆ كازم فاروق به‌ سه‌رۆكه‌ دزه‌كه‌ت بڵێ با مافه‌كانمان بگه‌ڕێنێته‌وه‌

خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند بۆ كازم فاروق به‌ سه‌رۆكه‌ دزه‌كه‌ت بڵێ با مافه‌كانمان بگه‌ڕێنێته‌وه‌

ساڵانێكە كێشەی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند بەردەوامە و پارەی ئەوان لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە زەوت كراوە و لە دادگا سكاڵایان تۆمار كردووە، خاوەن پشكێك ئاماژە دەكات كە كازم فارووقی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، دوو كەس خۆپێشاندان بكات، دەڕواتە ناویان و پشتیوانیان لێ دەكات، كەچی چاوی نۆ هەزار خاوەن پشكی چاڤیلاند نابینێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا كازم فارووق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، باسی لەوە كرد كە خەڵك هەیە لەسەر ئەوەی نیازی ئەنجامدانی خۆپێشاندانی هەبووە گیراوە، لەكاتێكدا كەس لەسەر نیازی ئەنجامدانی هیچ كارێك ناگیرێت.

لە بەرانبەردا، مەسروور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕای گەیاند، ئەوانەی گیراون لەسەر ئەوە گیراون كە خەڵكیان بۆ كاری گێرەشێوێنی و هەوڵی هێرشكردنە سەر داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی هان داوە، روونی كردەوە، ئەوانەی داوای مافی ڕەوای خۆیان كردووە و هیچ پاڵنەرێكی سیاسی لە پشتیانەوە نەبووە، ئازاد كراون.

نەژاد عەلی، خاوەن پشكێكی چاڤیلاند ڕاگەیاند، لەو هەموو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەی خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند كردوویانە، نە كازم فارووق و نە هیچ پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ نەهاتوون گوێیان لێ بگرن و داواكارییەكانیان بەرز بكەنەوە.

زیاتر گوتی، كازم فارووق و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ، دوو كەس لە هەر شوێنێك خۆپێشاندان بكەن، دەچنە ناویانەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ دەردەبڕن، بەڵام چاویان لە نۆ هەزار خاوەن پشكی چاڤیلاند خەواندووە.

ئەو خاوەن پشكە باسی لەوەیش كرد، دۆخی ئابووری و تەندروستی خاوەن پشكەكان زۆر خراپە، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا دوو خاوەن پشكمان كۆچی دواییان كردووە، زۆرێك لە خاوەن پشكەكان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و دۆخی ئابوورییان باش نییە.

شایەنی باسە شاسوار عەبدولواحید، 22 میلۆن دۆلاری خاوەن پشكەكانی چاڤیلاندی لایە و تا ئێستە كەمترین بڕی قازانجی نەداوەتە خاوەن پشكەكان.

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خه‌بات و داكۆكیكردن له‌ مامۆستایانی هه‌یه‌

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاو كرده‌وه‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *