یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆتا ڕۆژه‌كانی ساڵی ڕابردوو كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی به‌ست و هه‌ریه‌كه له لاهوور جه‌نگی و پافڵ تاڵه‌بانی بوون به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و له دووای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌نگه‌كان و سه‌ركه‌وتنی لاهوور به سه‌ر پافڵ تاڵه‌بانی ململانێ هاوسه‌رۆكان ده‌ستی پێكرد.
له كۆنگره زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له باڵی لاهوور جه‌نگی بوون، ئه‌وه‌ش ماڵی تاڵه‌بانی له‌مه‌ترسی خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه به هۆش هێنایه‌وه.
به‌ره گواستنه‌وه له لاهوور جه‌نگییه‌وه بۆ به‌ره‌ی پافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چركه وتی، ئێسته چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی باڵی لاهوور جه‌نگی ڕویان له به‌ره‌ی كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، زۆرێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له باڵی لاهوور جه‌نگی له كرداره‌كانی لاهوور ناڕازین و ڕویان له باڵی پافڵ تاڵه‌بانی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،دووای ئه‌وه‌ی باڵی ماڵی مام جه‌لال ده‌ستیان به هێزكردنی پێگه‌ی خۆیان و لاواز كردنی به‌ره‌ی ماڵی شێخ جه‌نگی ده‌كه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی لاهور جه‌نگی، چه‌ندین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ره‌ی لاهوور ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه ڕو له به‌ره‌ی ماڵی مام جه‌لال بكه‌ن به سه‌رۆكایه‌تی پافڵ تاڵه‌بانی.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، دۆخی یه‌كێتی له سنووری ناوچه‌ی سه‌وز خه‌راپه به‌هۆی ئه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی و بانده‌كه‌ی بازاڕیان قۆڕخ كردووه، بازرگانی قاچاخی ده‌كه‌ن به كاڵای پیسه‌وه و پاره‌ی مه‌رزه‌كان و ناوخۆ ده‌دزن.