نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاری نوێ بخوێنه‌وه‌ له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر

زانیاری نوێ بخوێنه‌وه‌ له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر


گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئەندامێكی كوردی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا نەوەستاوە و بەهۆی ئەو دۆخەی لە بەغدا هەیە، بە شێوەیەكی كاتی دوا خراوە.

حەسەن ئالی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، دۆخی ئێستەی بەغدا و سەرقاڵبوون بە بابەتی پاراستنی نێردە دپلۆماسییەكان و تەنگژەی دارایی، كە حكوومەتی عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، بێتوانایی لە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و چەند بابەتێكی تر، بوونەتە هۆی دواكەوتنی سەردانیكردنی شاندی هەرێم بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكان و رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا.

زیاتر گوتی، گفتوگۆكان لەبارەی بودجەی 2021 بۆ زانینی پەرەسەندنەكانی دۆخی ئابووری دوا خرا، بۆیە ئەوەی هەرێم هیچ هەڵوەشاندنەوەی سەردان و رێككەوتن لەئارادا نییە و ئەوەی هەیە دواخستنی سەردانەكانە تا باشبوونی دۆخەكە لە بەغدا، بۆ ئەوەی رێگە بۆ واژووكردنی رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی نەوت و دارایی لە نێوان هەردوو حكوومەت خۆش بێت.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *