نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەندامێکی پەرلەمان باس لە گرنگی ڕۆشتنی سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ پەرلەمان

ئەندامێکی پەرلەمان باس لە گرنگی ڕۆشتنی سەرۆکی حکوومەت دەکات بۆ پەرلەمان

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، چوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرلەمانی كوردستان، ”هەنگاوێكی بەرپرسیارانە و ئازایانەیە“ لە دۆخێكی نائاساییدا كە كوردستان پێیدا گوزەر دەكات.
بڕیارە سبەی دووشەممە ٥ی ١٠ی ٢٠٢٠، كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و چەند بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوە بچێت.
لەمبارەیەوە مەسعود حەیدەر،راگەیاند، چوونی مەسرور بارزانی بۆ پەرلەمان، ”ھەنگاوێکی بەرپرسیارانە و ئازایانەیە لە دۆخێکی نائاسایی کە لە کوردستاندا دەگوزەرێت.
لە ھەمان کاتدا دووپاتکردنەوەی روئیای سەرۆکی حکوومەت و کابینە وەزارییەكەیەتی بۆ بەرجەستەکردنی شەفافیەت لە ئەدەی حکوومەت“.
جەختیشی كردەوە كە چوونی سەرۆكی حكوومەت بۆ پەرلەمانی كوردستان، ”پەیامی پێکەوە کارکردنە بەرەو باشتر و ھەماھەنگیی زیاتر لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان“.
مەسعود حەیدەر پێیوایە كە ئەم سەردانەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ”پەیامێکی گرنگە بۆ حزبەکانی بەشداربوو لە حکوومەت و ئۆپۆزسیۆنیش بۆ لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغە کە ھەرێمی کوردستانی پێیدا گوزەر دەکات، جگە لە دانانی چوارچێوەیەک بۆ بابەتە نیشتمانییەکان و دوورکەوتنەوە لە پەیامی پۆپۆلیستی و زەروورەتی چارەسەرکردنی کێشەکان پێکەوە و بە یەکھەڵوێستی“.
بە گوێرەی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان كە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڵاوی كردۆتەوە، لە كۆبوونەوەكەی سبەی دووشەممە ئەم تەوەرانە تاوتوێ دەكرێت:
ـ هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پرۆسەی چاكسازی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له ‌مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له ‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (2)ی ساڵی 2020.
ـ بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی مووچه‌.
ـ دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ.
ـ بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
ـ لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *