شه‌ش مووشه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى هه‌ولێر ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كران، به‌ڵام هیچ زیانێكى لێنه‌كه‌وته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی دژه تیرۆری كوردستاندا هاتووه، كاتژمێر 8:30ى ئه‌مشه‌و له سنوورى گوندى شێخ ئه‌میره‌وه كه سه‌ر به پارێزگاى نه‌ینه‌وایه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه 6 مووشه‌ك به ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر هاوێژران، به‌ڵام دوور له فڕۆكه‌خانه له چۆڵه‌وانى كه‌وتنه خواره‌وه و دوو له‌و مووشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى لێ نه‌كه‌وته‌وه.