نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە هەموولایەک ئاراميی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزین

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت بە هەموولایەک ئاراميی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەدا رایدەگەیێنێت “لە کاتێکدا ئەو هێرشە بە دەستدرێژی بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی دژی تیرۆردا دەبینین، لە هەمان کاتدا لەو باوەڕەداین كه‌ دەبێت هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، هەوڵەکانیان بکەنەیەک بۆ رێگرتن لە هەموو کارێکی تێکدەرانەی هەموو گرووپە ئاژاوەگێڕ و تێکدەرەکان.” لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، کە دەبێت قوربانییەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان هاندەرمان بن بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیريی هەموو عێراق و هەموو باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییەکانی جیهان لە عێراق، هەروەها “دەبێت بە باشترین شێوە هەوڵی هێنانەکایەی سەقامگیری بدەین لەو دۆخە خراپە ئابووریيەی بەهۆی په‌تاى ڤايرۆسى کۆرۆناوە بەسەر خەڵکی وڵاتەکەمان و جیهاندا هاتووه‌.” نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بەوانەی کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە بە دووژمنی هەموو عێراق ناویان دەهێنێت و دەشڵێت “دەبێت هەموو هێزە عێراقییەکان بە یەکدەستی به‌ره‌نگاريان ببنەوە و رووبه‌ڕووى ياسا بكرێنه‌وه‌، ئێمەش بەمەبەستی دروستکردنی ئەو هەماهەنگییە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى ئامادەی هەموو هاوکارى و پشتگيرییەکین كه‌ دڵنياين له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيردا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات.” کاژێر 8:30ی شەوی رابردوو، شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاوێژران، بەڵام هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە. 

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *