ژیان دوای هاوسەرگیری بە هەمان شێوە نییە، چ لەلایەن کوڕەوە بێت چ لەلایەن کچەوە، چەندین شت هەیە نابێت فەرامۆشی بکەن بۆئەوەی ژیانێکی سەرکەوتویان هەبێت، چەند ئامۆژگارییەک هەیە بۆ کچان کە پێویستە پێش هاوسەرگیری بیزانن.
یەکەم: گفتوگۆیەکی باش بەردی بناغەی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوە.
دوەم: گرنگ نییە پەیوەندیەکەت چ جۆرێکە، راستگۆیی و رونی هۆکاری سەرکەوتنن.
سێیەم: جیاوازی لە نێوانتان شتێکی خراپ نییە، ئاساییە کەسایەتیتان جیاواز بێت.
چوارەم: چاوەڕێ مەکە هاوژینەکەت دوای هاوسەرگیری بگۆڕێت.
پێنجەم: پێش هاوسەرگیری هەرگیز ئەو کەسە ناناسیت، خۆت ئامادە بکە بۆئەوەی دوای هاوسەرگیری زانیاری نوێی لەسەر بزانیت.
شەشەم: هاوسەرگیری هەرگیز پەیوەندی پێش هاوسەرگیری رزگار ناکات.
حەوتەم: ژیانی هاوسەرگیری وەکو کاتی دەستگیرانداری نابێت.
هەشتەم: پێشتر دەربارەی پلانەکانی داهاتو گفتوگۆ بکەن.
نۆیەم: لەبارەی منداڵەوە گفتوگۆ بکەن لەوەی چەند منداڵتان دەوێت.
دەیەم: خێزانی هاوسەرەکەت قبوڵ بکە و لێیان تێبگە.
یانزەیەم: لەبارەی کێشە داراییەکانەوە گفتوگۆ بکەن پێش هاوسەرگیری.
دوانزەیەم: دەمەقاڵی و شەرکردن لە ژیانی هاوسەرگیری شتێکی ئاساییە.
سیانزەیەم: پێش هاوسەرگیری سەردانی پزیشک بکە و لە تەندروستیت دڵنیابەرەوە، بۆئەوەی لە داهاتو توشی گرفت نەبیت.
چواردەیەم: ئامادەکاریت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریت هاوشێوەی فیلمەکان نابێت.
لە : خەندان