نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / جێنیفەر ئانیستن هۆلیوود جێدەهێڵێت؟

جێنیفەر ئانیستن هۆلیوود جێدەهێڵێت؟

خانمە ئەکتەری ناسراوی هۆلیوود، جێنیفەر ئانیستن ئاشکرایکرد بیری لەوە کردوەتەوە هۆلیود جێبهێڵیت پاش ئەوەی بە ئەزمونێکی سەختدا تێپەڕبوە بەهۆی پرۆژەیەکەوە.

جێنیفەر ئانیستن، لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی هەرسێ ئەکتەر جەیسن بەیتمان، ویڵ ئانێرت و شان هایس، هەوادارانی شۆک کرد و رایگەیاند، “لەماوەی دو ساڵی رابردو وازهێنان هاتوە بە مێشکمدا، لە کاتێکدا پێشتر بەو شێوەیە نەبوە”.

وتیشی، “ئەمە پێش بەرنامەی ‘The Morning Show’ رویدا، دوای ئەوەی کارێکم تەواوکرد بەڵام وادەرنەدەکەوت بە خواستی من بێت، وەکو ئەوەبو ژیانی لەمن بردبێت، وا خەیاڵم دەکردەوە کە دوربکەومەوە”.

جێنیفەر ناوی ئەو فیلمەی ئاشکرا نەکرد کە وایلێکردوە بەو شێوازە بیربکاتەوە، بەڵام وتی کە سکرێپتەکە ئامادەنەبوە بۆ وێنەگرتن، “پرۆژەکە ئامادەکراو نەبو”.

یەکێک لە پێشکەشکارەکان پێشنیازی کرد بۆ جێنیفەر کە لە بواری دەرهێنان کاربکات، چونکە خاوەنی توانایەکی زۆرە لەوروەوە، جێنیفەر لە وەڵامدا وتی کە ئارەزو دەکات ئەگەر ئەو کارە بکات و چێژی لێدەبینێت.

تا ئێستا جێنیفەر بە فەرمی راینەگەیاندوە کە واز لەکاری نواندن بهێنێت، بەڵام لەم پرۆگرامەدا هەوادارانی نیگەران کرد بەوەی بیری لەوە کردوەتەوە لە هۆلیود دوربکەوێتەوە.

جێنیفەر لە ساڵی 1969 لە لۆس ئەنجلس لەدایکبوە، ئەکتەرێکی دیاری هۆلیودە، لەپاڵ ئەوەشدا یەکێکە لەخانمە بازرگانەکان، لە ساڵی 2000 تا 2005 پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ براد پیت هەبوە، لە دیارترین ئەو فیلمانەی بەژداری تێداکردوە فیلمی (Just Go With It ،Horrible Bosses ،We’re the Millers ) هەروەها بەژداریکردوە لە زنجیرەی کۆمێدی بەناوبانگ “Friends”، لە ساڵی 2015 وە هاوسەرگیری لەگەڵ جەستن سیرۆکس ئەنجامدا، دوای دو ساڵ جیابونەوە.

لە : خەندان

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *