له دوای خیانه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه لاهوور جه‌نگی نه‌خشه‌ی داڕشت و به هاوكاری برا و چه‌ند كه‌سێكی تری ناو یه‌كێتی جێبه‌جێی كرد، پاره‌یه‌كی زۆری له‌لایه‌ن به‌غداوه پێ درا، هه‌روه‌ك كرا به‌شه‌ریكی حه‌شدی شه‌عبی له‌و نه‌وته‌ی كه له كه‌ركووكه‌وه ده‌دزرا.
لاهوور جه‌نگی و براكانی كه به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی كوردستان ده‌كه‌ن له ماوه‌ی ڕابردوو ده‌ستیان به چه‌ندان كاری قاچاغچییه‌تی و دروستكردنی كۆمپانیای وه‌همی له مه‌رزه‌كان كردووه ته‌نانه‌ت زۆرترین قاچاغچییه‌تی له مه‌رزه‌كانی سلێمانی لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
نه‌وت له كێگه نه‌وتییه‌كانی خه‌بازه و بابه‌گوڕگوڕ به به‌رده‌وامی ده‌رده‌هێنرێ، چه‌ند گرووپێكی ناو میلیشیاكانی حه‌شد و گرووپه خیانه‌تكاره‌كه، به هاوبه‌شی ڕه‌وانه‌ی ئێرانی ده‌كه‌ن و داهاته‌كه‌یشی به‌شی زۆری ده‌خه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه و به‌شێكیشی بۆ به‌غدا ده‌چێ، به‌ڵام یه‌ك دیناری بۆ كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان خه‌رج نه‌كرا.
له دوای ئه‌وه‌وه كه ده‌ركه‌وت نه‌وتی كه‌ركووك ده‌دزرێ، ئه‌وه ئاشكرا بوو كه به‌شێكی سه‌ره‌كی پیلانی لاهوور بۆ راده‌ستكردنی كه‌ركووك به ده‌ستهێنانی داهاتی دزینی نه‌وتی كه‌ركووك بووه.
له دوای ئه‌وكاته‌وه ئه‌وه وه‌ك داهاتێكی سه‌ره‌كی لاهوور مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی له كۆنگره‌دا ده‌ستی به‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گرت و خه‌باتگێڕه‌كانی له‌ناو ئه‌و حزبه فه‌رامۆش كرد. لێره‌وه كوڕانی جه‌نگی به ته‌واوی بۆ داگیركردنی چه‌ندان پشكی تر له سلێمانی ده‌ستكراوه بوو.