نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 540 ملیۆن دینار بۆ پێداویستییە پزیشكیەكان و خۆپارێزی لە قوتابخانەكان تەرخان دەكات

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 540 ملیۆن دینار بۆ پێداویستییە پزیشكیەكان و خۆپارێزی لە قوتابخانەكان تەرخان دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە وتارێكدا رایگەیاند، خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لێدەدەین، بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی دواتریش خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەست پێبكات.

سەرۆكی حكومەت سوپاسی وەزیری پەروەردەی كرد، بۆ ھەوڵ و ماندوبوون و دانانی میكانیزمێك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، بەتایبەتی لەم دۆخەی كە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ھاتووەتە ئاراوە. ھاوكات سوپاسی مامۆستایانی كرد كە بەردەوامن لە ئەركەكەیان، كە بەردەوام پێشەنگن لە خزمەتكردن.

سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، راستە خوێندن پرۆسەیەكە بۆ فێربوون، بەڵام لە ھەمانكاتدا قۆناغێكە بۆ ھەستكردن بە بەرپرسیاریەتی، قوتابی بۆ ئەوە دەخوێنن، تا ببن بە ئەندامێكی كاریگەری كۆمەڵگە و فێری زانست بن، بۆ ئەوەی وڵات بەرەوپێش بەرن. خوێندن تەنھا خوێندنەوەی كتێب و وانە نییە، بەڵكو خۆئامادەكردنە بۆ ژیان، بۆیە تا زیاتر خۆتان ئامادەبكەن بۆ ژیان ھێندە دەتوانن سەركەوتووبن لە ژیان. دڵنیام زۆر لە ئێوەی قوتابیان ژیانی بندەستیتان نەبینیوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لەم ھەرێمە ھەیە بەرھەمی خوێنی شەھیدان و قوربانیدانێكی زۆرە، زۆر لە كەسوكاری ئێوە بۆ رزگاری نیشتمان و گەیشتنی ئەم ھەرێمە بەم قۆناغە، خەباتیان كردووە و تێكۆشاون، بۆیە پێویستە قەدری ئەوە بزانین، پێویستە بزانین ئەوە بەرھەمی خەبات و قوربانیدانی خەڵكی پێش ئێمەیە و دەبێ ئەم بەرھەمە بپارێزین، داواتان لێدەكەم ھیچ كەس و شتێك وڵاتەكەتان  و مێژووە پڕ سەرەوەرییەكەتان لەبەرچاو ناشیرین نەكات، ئەركی ئیوەیە پارێزەری ئەو دەستكەوتانە بن، دەبێ ئێوە خۆتان ئامادە بكەن بۆ قۆناغێكی دیكەی ئاوەدانی.

مەسرور بارزانی، بۆ قوتابیان راشیگەیاند، پێویستە ئێوە پێش ھەموو كەسێك خۆتان و مامۆستا و كەسوكارتان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن، بۆ ئەوەی تەندروست بن و درێژە بە خوێندن بدەن. بەو ھیوایەی ھەمووان تەندروست باش بن، دڵنیابن ئێمە وەك حكومەت ئەوەی پێمان بكرێت دەیكەین بۆ بەرەوپێشەوەچوونی كەرتی پەروەردە، بەرمامەی زۆرمان ھەیە بۆ پێشخستنی پەروەردە و خوێندن و كەرتەكانی دیكە، بەڵام قەیرانی دارایی لە جیھان كاریگەری لەسەر ھەرێمی كوردستانیش ھەبووە، بەڵام ئەوە نامان وەستێنێ و بەردەوام دەبین لە جێبەجێكردنی پڕۆژە و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكمان داوە، یەكێك لە بەڵێنەكانیش پەرەدانە بە كەرتی پەروەردە و خوێندنە.

دوای لێدانی زەنگی قوتابخانە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی بەحركە لە سنووری ھەولێر چەند پۆلێكی بەسەركردەوە و لە نزیكەوە چاوی كەوت بە ئامادەكاریی و گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ خوێندن و خۆپاراستنی قوتابی و مامۆستایان.

لەمیانی رێوڕەسمی دەستپێكردنەوەی خوێندنی ساڵی نوێ، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، سوپاسگوزاری ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كردم كە 540 ملیۆن دینار وەك بودجە بۆ پێداویستییە پزیشكییەكان و خۆپارێزی لە قوتابخانەكان تەرخان كردووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *