نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هەولێر: بکوژی گەنجێکمان دەستگیرکردووە

ئاسایشی هەولێر: بکوژی گەنجێکمان دەستگیرکردووە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی بكوژێكی راگه‌یاند، كه‌ له‌ رۆژی 7/9/2020، له‌ فلكه‌ی زراعه‌ی شاری هه‌ولێر، له‌ ده‌سترێژی گوللـه‌دا هاووڵاتییه‌كی به‌ناوی “ئه‌لیاس قادر” كوشتووه‌ و هاووڵاتییه‌كی دیكه‌شی برینداركردووه‌.

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

لەڕێکەوتی 7/9/2020 کاتژمێر11ی شەو لە چوارییانی (فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گوللـه‌دا،هاووڵاتی (الیاس قادر) گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی تریش برینداربوو.

پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوە و لە 23/9/2020 تاوانباری بکوژ بەناوی (گەیلان خالد حمد عباس) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی شاری هەولێر، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا کە هەڵساوە بەتەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان.

دۆسیەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ڕاگەیاندنی

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

26/9/202

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *