نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: بزانن چۆن لاهوور جه‌نگی سوكایه‌تی به‌ خودی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات

به‌په‌له‌: بزانن چۆن لاهوور جه‌نگی سوكایه‌تی به‌ خودی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات

لاهور جەنگی لە ساڵیادی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان سوكایەتی بە 93٪ی هاووڵاتییان كرد، هاووڵاتییان و ئەوانەی دەنگیان بە ریفراندۆم داوە دەڵێن، لاهور سوكایەتی بە یەكێتییەكان دەكات چونكە ئەوانیش دەنگیان بە ریفراندۆم دا.

ناسر ئیسماعیل، مامۆستا یەک لە دەنگدەرانی ریفراندۆم ،راگەیاند، ریفراندۆم مافی هەموو هاووڵاتییانە، شانازییە بۆ ئەوانەی دەنگیان بە ریفراندۆم داوە، بەڵام كەسانێك هەمیشە لە مێژوودا وابوون كە دژی كورد و ناوخۆ وەستاونەتەوە، لەوەتەی كورد هەبووە، دوژمنی ناوخۆیی راستەقینەتر بووە لە دوژمنی دەرەكی.

زیاتر روونی دەکاتەوە، پێم سەیرە سەرۆكی حزبێك كە بەشی زۆری سەركردە و كادیر و لایەنگرانی دەنگیان بە ریفراندۆم داوە، كەچی هاتووە سوكایەتی بە دەنگدەرانی ریفراندۆم دەكات، لە راستیدا ئەو سوكایەتی بە یەكێتییەكانیش دەكات.

ئیمداد عەبدوڵا، دەڵێ، ڕیفراندۆم پرسی سەربەخۆیی كوردستانە و لە مێژووی دوور و نزیكی ئەم گەلە ستەم دیدەیە پرسی سەربەخۆیی هەمیشە بە شێوازی جۆراوجۆر خەباتی بۆ كراوە و رووبارێك خوێنی بۆ رژاوە، ریفراندۆمیش جۆرێكی مەدەنی خەبات بوو بۆ زۆرێك لە هاونیشتمانییا،ن ئەم خەباتە شانازییە چونكە ئێمه تینووی سەربەخۆیی و ئازادین.

ئەو رۆژنامەنووسە دووپاتی دەکاتەوە، پێم سەریرە زۆر كەس لە ئاستی بەرپرسیاریەتییە و كەسی یەكەمی هێزێكی سیاسی كوردستانە كەچی دێت پێچەوانەی خواستی 93٪ی خەڵكی كوردستان قسە دەكات و بێ هیچ سڵەمینەوەیەك ئەوەی شیاوی وتن نییە دەیڵێت، لەوەش سەیرتر، خۆی بە خەمخۆر و دڵسۆزی خاك و ئاڵای كوردستان دەزانێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *