سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە گەشبینە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا.
ئەمڕۆ هەینی 18-9-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، تیمی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی سەرجەم لایەنەکانی پێکهێنەری حکوومەت، دەکات.
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە، تیمەکە ئامانجێکی یەکگرتووی هەیە و بە بەهێزییەوە کاری بۆ دەکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژەکرد بەو زۆریی بەربەستەکانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، رایگەیاندووە، گەشبینە بەوەی ”دەتوانین لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بگەینە چارەسەرێکی کۆتایی“.