نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تە‌ندروستیی ھە‌ڵە‌بجە‌ سوپاسی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دەكات

تە‌ندروستیی ھە‌ڵە‌بجە‌ سوپاسی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیی گشتیی تە‌ندروستیی ھە‌ڵە‌بجە‌ سوپاسی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستانی كرد، كە ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەڵەبجە تەرخان كردووە.

دكتۆرە‌ شاناز نەقشبەندی گوتە‌بێژی بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیی گشتیی تە‌ندروستیی ھە‌ڵە‌بجە‌ بە ‌ناوی بە‌ڕێوبە‌رایە‌تیی گشتیی تە‌ندروستیی پارێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌وە‌، سوپاسی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیرانی كردووە، كە‌ بە‌ بڕیاری مەسرور بارزانی سە‌رۆكی حكوومە‌تی هەرێمی كوردستان، بڕی ٥٠٠ ملیۆن دیناریان بۆ تە‌ندروستیی ھە‌ڵە‌بجە‌ تە‌رخان كرد‌، بە ‌مە‌بە‌ستی ڕووبە‌رووبوونە‌وە‌ی پە‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەشی بەوە داوە كە ئە‌مڕۆ ئە‌م بڕە‌ پارەیە‌ خراوەتە سە‌ر ھە‌ژماری تایبە‌تیی بە‌ڕێوبە‌رایە‌تییە‌كە‌یان، بە ‌مە‌بە‌ستی خزمە‌تكردنی ھاووڵاتییان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *