نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / رۆڵی سەرکەوتووانەی مەسرور بارزانی لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا

رۆڵی سەرکەوتووانەی مەسرور بارزانی لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا

هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، جێی ئومێدی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووە، چونكە سەرەڕای چەندین بەربەست و ئاستەنگ و قەیران، بەڵام توانی بەسەر گشت تەنگژەكان سەربكەوێت كە ئەمەش بە کردار سەلێمندرا.

لە ماوەی چەند مانگی تەمەنی کابینەی نۆیەمدا سەرەڕای قەیرانەكان و بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە لێكەوتەی نەرێنی ئابووری و تەندروستی بە دوای خۆیداھێنا، هەرچەندە ئەم دۆخە نەخوازراوەش لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بوو، بەڵام مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو ھەوڵێكی خستەگەڕ بۆ ئەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەر ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیان سنوورداربێت و ئیدارەیه‌كی سەركەوتووانەی رەوشەكە بدرێت، بە جۆرێك لە ماوەی چەند مانگێكدا دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە و مانگانەش بەپێی تواناكانی بەردەستی حكوومەت، مووچەی فەرمانبەران بدرێت.

تەنانەت سەرەڕای ئەو قەیرانە سەختە ئابوورییە، بەڵام کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیجی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا، لەوانە شەقامی سەد مەتریی شاری سلێمانی، وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە دهۆک، شەقامی خێرای نێوان هەولێر-دهۆک، شەقامی سەدوپەنجا مەتریی شاری هەولێر، نەخۆشخانەی سەد قەرەوێلەیی کۆمەڵگەی هیتۆت لە ئامێدی، بەم نزیکانەش  بڕیارە بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە دابنرێت.

هەروەها بە هۆی ئەو چاکسازی و رێکخستنەوەیەی لەم ماوەیەدا لە کەرتی کارەبادا کراوە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان زۆر زیادی کردووە گەیشتووەتە بیست و یەک کاتژمێر. ئەمەش یەکەمجارە لە وەرزی هاویندا، وەزارەتی کارەبا توانای هەبێت ئەوەندە کارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتییان بدات.

هەر لەم ماوەیەدا بەپێداگیری و پاڵپشتیی سەرۆكی حكومەت، توانرا یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكانی دیكەی پەسندبكرێت و  ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساکەش دەستىپێكردووە.

بەمەش یەكێک له‌ بەشە گرنگەکانی ھێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، كە ھەنگاوێكی ھەرە گرنگی، چاكسازییە لە ھەر دوو بواری كارگێڕی و داراییدا.

جگە لە بە ئه‌لیکترۆنیکردنی خەرجییەکانی بەکاربردن کە وێڕای ئەوەی بەشێکە لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنکردنی کارەکانی حکومەت، هەنگاوێکی گرنگیشە لە پێناو نەهێشتنی روتین و هەوڵدان بۆ کاراکردن و چالاککردنی کاروباری هاووڵاتییان.  کە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی شەفافیەت و کەمکردنەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاکانی حکومەت بە شێوەیەکی مۆدێرن و هاوچەرخانە کە هەموو خەرجییەکانی رۆژانەی حکومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێن، ئەمەش شێوازێكی تازەی حكومڕانیە لە ھەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ لە ئەنجامی هەوڵە سەرکەوتووەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تێپەڕاندنی قەیرانەکاندا، کەشێکی ئەرێنی و ئومێد بەخش هاتووەتە ئاراوە، کە چەند مانگێک لە مەوبەر چەند خەڵك و لایەنێك هەوڵی بێئومێدکردنی خەڵک و دروستکردنی پشێوی و نەمانی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانیان دەدا، بەڵام خۆشبەختانە بە خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و دانایی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بە تایبەت ئەو هەوڵانە تێکشکێنران و هەرێمی کوردستان بەرەو رۆژانی باشتر و گەشتر هەنگاو دەنێت.

* ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *