مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دوو ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كرد، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجه‌ی و ماموستایانی ئاینی و به‌رپرسانی حزبی و كه‌س و كاری شه‌هیدان پێشوازی لێكرا و خۆ به‌كه‌م زانین له به‌رامبه‌ر كازمی وه‌ستان به‌ڵام كازمی وتی، قه‌زای هه‌ڵه‌بجه!
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هیچ نرخێكی بۆ ئه‌و پێش وازی خۆ به‌كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رپرسان و چینوتوێژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بێئه‌مه‌ك بوو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له په‌ڕه‌ی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوسیویه‌تی سه‌ردانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌م كرد.
له پێشوازی كازمی بۆ یه‌كه‌م جار له مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه مارشی عێراق و ئاڵای عێراق داندرا به هیوای ئه‌وه‌ی كازمی كارێك بۆ هه‌ڵه‌بجه بكات به‌ڵام پێ وتن هه‌ڵه‌بجه قه‌زاییه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، پێمان وت هه‌ڵه‌بجه وه‌ك نۆزده‌یه‌من پارێزگای عێراق ددانی پێدابنێن له‌به‌رامبه‌ردا كازمی وتویه‌تی دوو هه‌فته‌ی تر سه‌ردانم بكه‌ن، كازمی هیچ به‌ڵێنێكی به هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان نه‌دا و پێشی وتن هه‌ڵه‌بجه قه‌زایه لای من نه‌ك پارێزگا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی نوسیویانه سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، هیچ به‌رپرسێكی ئیداری هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌نین له‌و باره‌وه لێدوان بده‌ن.