نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی بڕی25 ملیۆن دینارلەگەڵ پارچەیەک زەوی بەم خێزانانە دەدرێ

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی بڕی25 ملیۆن دینارلەگەڵ پارچەیەک زەوی بەم خێزانانە دەدرێ

نزیكەی سەد خێزان كە لە كەمپی شیڤ چناركێ لە شیلادزێ، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە پارچە زەوییەك و بڕی ٢٥ ملیۆن دینار قەرەبوو دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٣ی ٩ی ٢٠٢٠، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ دانیشتووانی كەمپەكە، لە پرێس كۆنفرانسێكدا عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك رای گەیاند، هەر خێزانێكی كەمپی شیڤ چناركێ پارچە زەوییەك و بڕی ٢٥ ملیۆن دیناریان پێدەدرێت، بۆ ئەوەی چیتر لە نێو خێوەتدا نەژین و بۆ خۆیان خانوێك دروست بكەن.

پێدانی ئەم زەوی و بڕە پارەیە بە خێزانەكانی كەمپەكە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

كەمپی شیڤ چناركێ نزیكەی ١٠٠ خێزان لەخۆوە دەگرێت كە هەرچەندە خەڵكی باشووری كوردستانن، بەڵام پێش ساڵانی نۆوەدەكانی سەدەی ڕابردوو، ئاوارەی وڵاتانی ئێران و توركیا بوون و ماوەیەك لەوێدا ژیاون، دواتریش لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ هەرێمی كوردستان گەڕاونەتەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *