له پاش ئیمارات، به‌حرێن په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاساییده‌كاته‌وه و به‌و هه‌نگاوه‌ش فه‌ڵه‌ستینی و ئێرانییه‌كان توڕه‌بون، ته‌نانه‌ت سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه له مه‌نامه ده‌كات.
له‌باره‌ی كاردانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوه‌ی به‌حرێن، محه‌مه‌د ئشته‌ییه سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و به‌حرێن به گورزێكی كوشنده له بڕبڕه‌ی پشتی عه‌ره‌به‌كان وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت “ئه‌م گورزه، به مانای خزمه‌ت گه‌یاندن به ئیسرائیل و پارێزه‌ره‌كه‌ی دێت”.
ئشته‌ییه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه شه‌رعیه‌تی به داگیركاریی، به‌رده‌وامیدان به پێشێلكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه جوه‌نشینه‌كان و پێشیلكارییه‌كانی سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا داوه، هه‌ربۆیه سه‌ركۆنه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌حرێن و ئیسرائیل له دوای ئیمارات ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ك چۆن نه‌یتوانی به كرده‌وه‌كانی ملكه‌چمان بكات، له رێگه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنانه‌شه‌وه ناتوانێت دۆزی فه‌ڵه‌ستین له‌ناوببات”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و به‌حرێن رایگه‌یاند، با به‌رپرسه جه‌للاده‌كانی به‌حرێن، چاوه‌ڕێی تۆڵه‌ی پڕ ئازاری موجاهیده‌كانی قودس و خه‌ڵكی موسڵمانی ئه‌و وڵاته بن.
سوپاكه له رێگه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكه‌وه، حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی به‌حرێنی به “خیانه‌تكردن” تۆمه‌تباركردوه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه حكوومه‌تی مه‌نامه، له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌مریكادا، ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بن پێ ناوه و رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ده‌شڵێت “به‌رپرسانی ئه‌و خیانه‌ته، ده‌بنه ئامانجی توڕه‌بوونی پیرۆز و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی شیعه مه‌زهه‌بی به‌حرێن و ئومه‌تی ئیسلام. با به‌رپرسه جه‌للاده‌كانی به‌حرێن، چاوه‌ڕێی تۆڵه‌ی پڕ ئازاری موجاهیده‌كانی قودس و خه‌ڵكی موسڵمانی ئه‌و وڵاته بن”.
هه‌روه‌ها هۆشداری دایه به‌حرێن له كردنه‌وه‌ی كه‌نداوی ستراتیژی به‌سڕه و ده‌ریای عوممان به‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل‌دا.
لە:نه‌وا