میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لە ميانى بەشداريكردنى لە پرۆگرامى ١٠٠ هەزار ئەندامى نوێى ئاك پارتى لە ئيستانبوڵ كە لە ناوەندى هاليچ بۆ كۆنگره‌كان بەڕێوەچوو، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: “ماكرۆن تۆ خۆت كاتى كەمت ماوە. دەڕۆيت. من پێش چەند ساڵێك چیم بە تۆ گوتبوو؟ لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنیيماندا، گوتبووم، سەيركە هیچ زانيارى مێژووييت نييە، پێموتی سه‌ره‌تا فێرى مێژوو ببە و وانەى مێژوو بە توركيا مەدە.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها وتی” ئێمە ئێوە لە جەزائيرەوە دەناسين. ئێوە بوون يەك مليۆن جەزائيريتان كوشت، ئێوە ٨٠٠ هەزار روانداييتان كوشت. ئێمە ئێوە لە ليبياوە دەناسين. سەدان هەزار ليبيتان كوشت”.