نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان بە كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتی بووژایەوە

مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان بە كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتی بووژایەوە

مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان بە كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتی بووژایەوە

عێراق چی لە 95%ی بودجە ساڵانەی كردووە؟

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی دیدارێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵی عێراقی و عەرەبی، رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان نەك 17%ی بەشە بودجەی گشتی لە عێراق وەرنەگرتووە، بەڵكو كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتیی عێراقی پێدراوە، بەڵام بەم بەشە كەمەش هەرێمی كوردستانی بووژاندەوە، پێویستە بپرسین عێراق چی لەو 95%ی بودجەی ساڵانەی كردووە؟


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەخنەی لە حكوومەتەكانی عێراق گرت بەوەی نەك 17%ی بەشە بودجەیان نەداوەتە هەرێمی كوردستان، بەڵكو بە شێوەیەكی نایاسایی بەشە بودجەی هەرێمیان بۆ 12.6% كەم كردەوە، دواتریش لە ڕاستیدا كەمتر لە 5%ی بودجەی عێراقیان بۆ هەرێمی كوردستان دەنارد، چونكە هەر لە بنەماوە 45%ی بودجەكەیان بە ناوی خەرجیی سیادییەوە بۆ خۆیان دەبرد.


مەسرور بارزانی گوتی بێویژدانیە كە بڵێن هەرێمی كوردستان لەسەر حیسابی ناوچەكانی تری عێراق بووژاوەتەوە، ئەوەی واش دەڵێ با پەلە بكات لە ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان، تا بابەتەكە ڕوون بێتەوە. لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان نەك 17%ی بەشە بودجەی لە عێراق وەرنەگرتووە، بەڵكو كەمتر لە 5%ی بودجەی گشتیی عێراقی پێدراوە، بەڵام بەم بەشە كەمەش هەرێمی كوردستانی بووژاندەوە، پێویستە بپرسین عێراق چی لەو 95%ی بودجەی ساڵانەی كردووە؟


سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی عێراق نەك هەر قەرەبووی هەرێمی كوردستانی نەكردەوە بەرانبەر هێرشەكانی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق، بەڵكو لە بەرانبەر ئەو دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەرەی ڕوویان لە هەرێمی كوردستانیش كرد، حكوومەتی بەغدا خۆی لە بەرپرسیارییەتی دزیەوە.


هەروەها لە بارەی هێرشی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە 2014 و هەڵوێستی حكوومەتی بەغدا لەو كاتەدا، مەسرور بارزانی گوتی كاتێك داعش لە سنووری بەغدا نزیك دەبووەوە، هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕدا بۆ یەكەم جار شكۆ و ئەفسانەی داعشیان تێكشكاند، ئەمەش بووە هەلێك تا سوپای عێراق ڕیزەكانی خۆی ڕێك بخاتەوە و دەست بە هێرشی پێچەوانە بكات بەرانبەر داعش. كەچی حكوومەتی عێراق یارمەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی نەدا لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ڕێگریشی دەكرد لەوەی یارمەتییە سەربازییەكان بگاتە دەست پێشمەرگە.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *