وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوو گه‌ریلای په‌كه‌كه‌یان له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانیی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌ی زاپی باشووری كوردستان “كوشتووه”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، گه‌ریلاكان له‌كاتی ئاماده‌باشیدابوون بۆ ئه‌نجامدانی چالاكیی، به‌ر له ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌كه‌یان،
كرانه ئامانجی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیان. ئەمڕۆ سێشەممە ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌په‌گه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئامار و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه
و كوژرانی ئه‌و دوو گه‌ریلایه‌شی پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆش خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا له هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چڕنووكی هه‌ڵۆ و چنگی پڵنگ لەنێوەڕاستی حوزەیران له باشووری كوردستان، 320 گه‌ریلای په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون.