حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بوودجه‌ی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكرد، له دوواین گوشمه‌ی بڕه پاره بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕی 170 ملیۆن دیناری تری بۆ هه‌ڵه‌بجه سه‌رفكرا.
دكتۆره شاناز نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به چوار گووژمه بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ كه‌رتی هه‌ڵه‌بجه سه‌رفكردووه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تایی كۆرۆنا.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌و پارانه به چوار گوژمه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه سه‌رف كراوه، ته‌رخانكراوه بۆ پێداویستی پزیشكی ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، زیاتر ڕونیكردووه‌ته‌وه له دوو سه‌د ملیار دیناره بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌رفكرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بڕی 170 ملیۆن دینار بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه سه‌رفكراوه.