نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سروور بارزانی: یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌ندروستی دهۆك ته‌رخانكرد

مه‌سروور بارزانی: یه‌ك ملیار دیناری بۆ ته‌ندروستی دهۆك ته‌رخانكرد

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستیی پارێزگای دھۆک تەرخان کرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییدا هاتووە “ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستیی پارێزگای دھۆک تەرخان کرا، کە بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکوومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان تەرخان کراوە”.

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *