جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “دوای ئەوەی لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە سنووری كەركووك عەرەبی ھاوردە بە پاڵپشتیی ھێزی پۆلیسی فیدراڵی ویستی بەزۆر ماڵ و حاڵ و زەویی كوردەكان داگیر بكات، دەستبەجێ ھاتینە سەر هێڵ لەگەڵ حكوومەتی عێراق و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك و كێشەكەمان چارە كرد”.
دكتور بەشیر خەلیل حەداد، ڕایگهیاند: “دوای ئەوەی كۆمەڵێك عەرەبی ھاوردە ھاتبوونە سنووری داقووق بۆ ئەوەی زەوی و ماڵ و حاڵی كوردەكان داگیر بكەن و كوردیش رێگری كردبوو، كاتێك ئێمەیان ئاگادار كردەوە، دەستبەجێ پەیوەندیمان بە وەزیری ناوخۆوە كرد كە ئەمە دوورە لە پرەنسیپ و رێككەوتنەكان بەم جەژنە، ئەویش بەپشتگیریی پۆلیسی فیدراڵی، كە ئەمە كارێكی نایاساییە، بۆیە ئەگەر كێشەكە چارە نەكرێت، توندوتیژی لێ دەكەوێتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە دەستبەجێ ئەو عەرەبانە بكشێنەوە و كۆتایی بەو كێشەیە بێت”.
حەداد گوتیشی: “پەیوەندیمان بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووكەوە كرد و پێمان راگەیاندن، كە پێویستە دەستبەجێ ئەو عەرەبانە بكشێنەوە و چەند رۆژنامەنووسێكیشیان دەستگیر كردبوو ئەوانیش ئازاد بكرێن، ئەگەر نا پەیوەندی بە سەرۆكوەزیران دەكەین و ئەمە قبووڵ ناكەین، بۆیە دەستبەجێ فەرمان درا عەرەبی ھاوردە و ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی كشانەوە و دەستگیركراوەكانیش ئازاد كران، لەبەر ئەوە كێشەكە لە ئێستادا كۆتایی ھاتووە و چارە كراوە، ئەمەش جاری یەكەم نییە و چەندین جار ئەو كێشانەمان چارە كردووە”.
دەشڵێ: “ئەمە پێویستی بە چارەسەری ریشەیی لە ڕووی سیاسییەوە ھەیە، بۆ ئەوەی بە تەواوی پرسەكە چارە بكرێت، تا ھێزی ھاوبەش بۆ ئەو ناوچانە دروست بكرێت و چیتر ئەو گرفتانە دووبارە نەبنەوە”.
سەرەتا / کوردستان / جێگری سهرۆكی پهرلهمان: كێشهی بهعهرهب كردنی ناوچه كوردییهكان پێویستی به چارهسهری ڕیشهییه
بەپەلە
مهسرور بارزانی: یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، مێژوویەکی پرشنگداری خهبات و داكۆكیكردن له مامۆستایانی ههیه
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، بەبۆنەی 62ـهمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردهوه …