به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و پژاكه‌وه له سنووری گونده‌كانی ناوچه‌ی “شینكایه‌تی” له پارێزگای سلێمانی، گوندنشینان زیانێكی ئابووری زۆریان به‌ركه‌وتووه و به گوته‌ی هاووڵاتییه‌كیش، وا بڕوات ئه‌و گوندانه چۆڵ ده‌بن.
هاووڵاتییه‌ك له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی شینكایه‌تی كه سه‌ر ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه راگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پژاك، به جلوبه‌رگی مه‌ده‌نی و بێ چه‌كه‌وه هاتوونه‌ته ناو گونده‌كانه‌وه، تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكه‌كه بوون.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ بۆردمانی سنووری گوندی گه‌ڵاڵه كراوه و ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه، ره‌ز و باغی هاووڵاتییان سووتاوه، هێشتا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و په‌كه‌كه و پژاكیش هاوكارنین له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
لای خۆیه‌وه كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی ماوه‌تی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ،راگه‌یاند،چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دووجار فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركی بۆردمانی سنووری گوندی گه‌ڵاڵه‌ی كردووه، زیانێكی زۆری ئابووری به ناوچه‌كه گه‌یاندووه و ئاگری بۆردمانه‌كه هێشتا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.