دووای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌میوانداری سه‌رۆكی هه‌رێم، كۆبونه‌وه‌ی پافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سروور بارزانی، پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی هه‌نگاوی باشیان ناوه به‌ره‌و ڕێكه‌وتن.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاندووه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی شاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی پافڵ تاڵه‌بانی و شاندی پارتی، له میوانداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و كۆبونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی پافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی به‌ره‌و باش هه‌نگاو ده‌نێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:”پێوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی له قۆناخی بنیات نانه‌وه‌دایه،ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پێوه‌ندییه‌كه به سارد و سڕی مایه‌وه ئێسته هه‌ست كردن به لێپرسراوه‌تی و پێداویستییه‌كانی هه‌لومه‌رجی ناوخۆی كوردستان و عێراق بۆچوون هه‌یه له نێوان هه‌ردوو حزب پێویسته له‌م قۆناخه ته‌بایی و یه‌كڕیزی تێبپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ:” پێم وایه ئه‌وه‌ش له سه‌ربنه‌مای بنیات نانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بناخه‌ی پته‌و دێته‌ئاراوه‌هه‌نگاوی بۆ ندراوه پێویستی به‌كاراكردنی هه‌نگاوه‌كانه‌وه‌هه‌یه.