خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندروستی براكه‌ی جێگیره و بڕیاریشه هه‌فته‌ی جارێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامبدات و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌دۆخی خۆی ئاگاداربكاته‌وه.
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی “هه‌واڵی نوێی مه‌لا كرێكار له‌زیندانه‌وه” نوسیویه‌تی، “دوای چوار مانگ و نۆ ڕۆژ له ڕفاندنی بۆ ئیتاڵیا دوێنێ دوشه‌ممه، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا مامۆستا كرێكار له‌زیندانه‌كه‌یه‌وه له دورگه‌ی سیسیلیه/سقلیه قسه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كردوه و پێی راگه‌یاندوه، سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی و خه‌و و خواردنی باشه و هیچ كێشه‌ی نییه”.
بڕیاره له‌مه‌ودوا هه‌فته‌ی یه‌كجار ته‌له‌فۆن بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاره له‌مه‌ودوا هه‌فته‌ی یه‌كجار ته‌له‌فۆن بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات و له‌بارودۆخی خۆی ئاگاداریان بكاته‌وه.
مه‌لا كرێكار له 15-7-2019 به‌زیندانیكردنی 12 ساڵ له‌لایه‌ن دادگای بوڵزانۆی ئیتاڵیاوه حوكمدرا، له‌هه‌مانڕۆژدا نه‌رویج ده‌ستگیریكردو له 26ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵدا به‌فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دانیماركی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆسلۆوه بەرەو ئیتاڵیا برا