نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕین له‌ كوڕێكی مام جه‌لال ده‌كات!

به‌په‌له‌: به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕین له‌ كوڕێكی مام جه‌لال ده‌كات!

یەكێك لە تاقانەكانی ئەنفال سەركۆماری عێراق بەوە تۆمەتبار دەكات كە لەبەر ئەوەی داوای مافی دایك و خوشك و كەسوكارە ئەنفالكراوەكەی لە حكوومەتی عێراق كردووە، لە لایەن سەركۆماری عێراقەوە هەڕەشەی زمانبڕینی لێدەكرێت.
تەیمووری ئەنفال، یەكێك لە تاقانەكانی ئەنفال كە تەواوی كەسوكارەكەی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتوون و شەهید كراون به‌ ته‌یموری مام جه‌لال ناسراوه‌ ، لە نووسینێكدا كە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە داوە كە لە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٩ و لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفالكراوان كە هەمان ئەو گۆڕە بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەبەر چاویەوە تەواوی خانەوادەكەی شەهید كراون و خۆیشی بە برینداری ڕزگاری بووە، چۆتە كۆشكی كۆماریی عێراق و دڵخۆشبووە بەوەی سەركۆمار كوردە و لە ١٩٩٦ەوە ڕەفیقایەتی و تێكەڵیی خێزانییان هەیە و تەنانەت ”بەهۆی منیشەوە بوو کە گەڕێندرایەوە نێو یەکێتی و لە بەرمبەردا پۆستی سەرکۆماری پێشکەش کرا“.
ڕوونیشی كردۆتەوە كە ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەی دۆزرابووەوە، ماڵباتی ئەوانی تێدا بووە، دایكی و سێ خوشكی و ١١٠ كەسی نزیكی پاش گوللەبارانكردن، لەو گۆڕەدا نێژراون، كەچی سەركۆمار سووكایەتی پێكردووە و ”بە منی گوت، سەدام حوسین و عەلی حەسەن مەجیدم بۆ ئیعدام کردن، ئیتر ئێوە چیتان دەوێت؟ یان داوام کردبوو حکوومەتی عێراق دەبێت داوای لێبوردن بکات لەپای ئەو جینۆسایدەی دژ بە نەتەوەی کورد ئەنجامی داوە، کەچی سەركۆمار زۆری پێناخۆشبوو، دەیگووت بۆ دەوڵەتی عێراق دەبێت داوای لێبوردن بکات و هتد؟“.
تەیمووری ئەنفال پاش ساڵانێكی زۆری هاوڕێیەتی لەگەڵ سەركۆماری عێراق، ئێستا پێیوایە كە بەرهەم ساڵح ”تەنیا خۆی و گیرفانی خۆی دەوێت، لەگەڵ کۆمەڵێک بەعسی و ماستاوچی و کۆنە مستەشار کە لەسەر تاوانی ئەنفال لە لایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە داوا کراون، کەچی لەو لاشەوە خۆی بە دڵسۆزی پرسی ئەنفال دەزانێت“.
دووپاتیشی دەكاتەوە كە ئەو هیچ هەڵەیەكی نەكردووە تا شایستەی ئەو سووكایەتییە بێت كە پێی كراوە، بەلكوو ”تاكە هەڵەی من ئەوەبوو كە داوای كەلەسەری دایك و خوشك و ١١٠ كەس لە كەسوكارەكەمم كردووە، داوای مافی تەواوی كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوانم كردووە“.
تەیمووری ئەنفال دەڵێت: ”هەروەک چۆن سەدام حوسین هەموو خۆشەویستانی لێ سەندین، ئێستا بەرهەم ساڵح هاتووە دەیەوێت مێژوومان لێ بسێنێتەوە و ئێسک و پروسکی دایک و سێ خوشکم بە ئارەزوی خۆی لە گۆشەیەکی ئەم کوردستانەدا فێڕبدا یان پارەی پێ وەربگرێ لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ خۆی و تیمەکەی، لە جیاتی ئێمە حوکم بەسەر دایکم و خوشکەکانم بدات و هەستوسۆزی کەسوکاری ئەنفال بە لای خۆیدا ڕاکێشێ، چوون پێگەی سیاسی و حزبایەتی و جەماوەری لەدەست داوە“.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ١٤ی ٤ی ٢٠٢٠ بەرهەم ساڵح ڕێگەی نەداوە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ چەند میدیایەكی هەرێمی كوردستان سەربگرێت، چونكە زانیویەتی تێیدا باسی پێشێلكارییەكان بەرامبەر بە گۆڕە كۆمەڵەكان و هەوڵەكانی دەزگای شوهەدای عێراق بۆ بچووككردنەوەی تاوانێكی گەورەی وەك ئەنفال دەكات. گوتیشی: ”ڕێگری لێكردم، چونكە خۆی باش دەزانێت چ كارێكی قێزەونی ئەنجام داوە“.
باسیشی لەوە كردووە كە لە ١٩ی ٤ی ٢٠٢٠ لە سلێمانی دیسان چاوی بە بەرهەم ساڵح كەوتووە و ویستوویەتی لەسەر گۆڕە بەكۆمەڵەكان قسەی لەگەڵدا بكات، ”دیسان دەستی کردەوە بە ئیهانەکردنم“.
هەر لەم نووسینەدا تەیمووری ئەنفال ئاشكرای كردووە كە بەرهەم ساڵح ”كەوتۆتە هەڕەشەكردن لە من و دەیەوێت زمانم ببڕێت ئەگەر جارێكیتر فزەم لێوەبێت“. بۆیە رای گەیاندووە كە سكاڵا لە دژی سەركۆماری عێراق تۆمار دەكات و ژیانی لە مەترسیدایە، بۆیە داوای لە دامەزراوە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە، ژیانی بپارێزن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *