نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆشكی سپی ئه‌مریكا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كۆنه‌بوه‌ته‌وه

كۆشكی سپی ئه‌مریكا هه‌رگیز له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ كۆنه‌بوه‌ته‌وه

ماڵپەڕی (دەنگی ئەمریکا) لەزاری گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە نزیک قەندیل کۆ بوونەتەوە، دوورن لە ڕاستییەوە.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە دوێنێ دووشەممە 2020.8.3 بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە “ئەم ئیدیعایە هیچ ڕاستیی تێدا نیـیە و کۆبوونەوەی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.”
هەروەها سەرچاوەیەک لە لەشکری ئەمریکاش گوتوویەتی: “هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە. چیرۆکێکی تەواو درۆیە.”
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە باس لەوە دەکرا شاندێکی ئەمریکا بە چەند ئۆتۆمبێلێک کە فڕۆکەی جەنگی پارێزگاری لێ کردوون، بەرەو نزیک قەندیل ڕۆیشتوون و لەوێ لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە کۆ بوونەتەوە.
ئەو دەنگۆیانە لە کاتێکدان هیچ کاربەدەستێکی هەرێمی کوردستان، یان بەرپـرسێکی پەکەکە ئەو هەواڵەی پـشتڕاست نەکردووەتەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *