نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: یه‌كێتی داوای كۆبونه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌كات

به‌په‌له‌: یه‌كێتی داوای كۆبونه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌كات

ئەندامێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، تەعریبێكی نوێ‌ بە پلانێكی نوێ‌ لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە ‌و داوا دەکات بۆ رێگرتن لەو تەعریبە نوێیە، پێویستە بە پەلە یەكێتی‌ و پارتی كۆببنەوە

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی،راگەیاند ئێستا پلانێكی نوێ‌ هەیە بەوەی هەنگاو بە هەنگاو عەرەبە هاوردەكان دەگەڕێنرێنەوە زۆربەی ناوچە كێشە لەسەرەكان.

هەرێم كەمال ئاغا پێیوایە ئەگەر پارتی ‌و یەكێتی لەسەر زۆر شت ناكۆك بن، لەسەر پێشگرتن لەو تەعریبە نوێیە بۆچوونیان یەکە، بۆیە دەڵێت: “پێویستە بەپەلە كۆببنەوە بە هاوكاری لایەنەكانی دیكەی كوردستان چارەسەرێك بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە”.

ئەو سەركردەیەی یەكێتی كە هاوكات جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی حیزبەكەیەتی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەش كرد گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەكان بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان، بە هەوڵی تاكە كەسی ئەگەر چارەسەریش بێت، كاتی دەبێت، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە گوشاری هەمەلایەنە دروست بكرێ، بە جۆرێك چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزرێتەوە نەك پینە‌ و پەڕۆی كاتی.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *