به‌پێی قسه‌ی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان بێت، چاكسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، په‌رله‌مانیش چاودێری كاره‌كان ده‌كه‌ن. حكوومه‌ت له‌ناو جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازییه.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان ،راگه‌یاند، یاسای چاكسازی له بواری جێبه‌جێكردندایه، به‌پێی ئه‌و پێڕه‌وه‌ی بۆی ده‌ركراوه، وه‌زاره‌ته پێوه‌نداره‌كانیش هاتوونه‌ته راسپاردن كاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی ده‌كاته‌وه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م بڕگه و ماده‌كانی یاسای چاكسازی بكه‌ین، به‌ڵام به‌شێكیان هه‌نگاوی زۆریان ناوه، ئه‌نجامێكی باشیان ده‌بێت.
“لیژنه پێوه‌نداره‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، چاودێری جێبه‌جێكردنی چاكسازی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوی كۆتاییدا بزانین چی كراوه و چی نه‌كراوه”. جه‌لال محه‌مه‌د وا ده‌ڵێت.