نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئه‌م پڕۆژانه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌زاران هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنێت

به‌په‌له‌: ئه‌م پڕۆژانه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا و هه‌زاران هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنێت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو لە یەكەمین ناوچەی پیشەسازیدا، دەست دەكرێت بە دروستكردنی 500 كارگە و یەكەی كۆگا و دەشڵێ، چەندان كۆمپانیای ئەمەریكی و چینی ئامادەیی خۆیان پێشان داوە وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان بكەن.

محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ،ڕاگەیاند، چەندان پڕۆژەی وەبەرهێنان دەست پێ‌ دەكەنەوە و كۆی ژمارەی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە هەزار و 55 پڕۆژە.

بڕیارە 11 ناوچەی پیشەسازی دروست بكرێت، هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دروستكردنی یەكەمین ناوچەی پیشەسازی و لەو پڕۆژەیە 500 كارگە و یەكەی هەڵگرتنی خۆراكی تێدا دەبێ.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژە بەوەیش دەکات، لە قۆناغی داهاتوودا دەمانەوێ ناوچەی پیشەسازی دروست بكەین تا بەرهەمی زیاتر بۆ وڵاتان بنێرین، هەروەها لەگەڵ كونسوڵی وڵاتان كۆ بووینەتەوە تا هاوئاهەنگی بكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمیان بۆ بنێرین. ئێستەیش دەمانەوێت لەگەڵ كۆمپانیایەكی شیری هۆڵەندی هاوئاهەنگی بکەین.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *