گروپه میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران ده‌ستییان گرتووه به‌سه‌ر مه‌رزه بازرگانییه‌كان و داهاته‌كه‌ی و بازرگانی نه‌وت و ده‌یان جۆری ترده‌كه‌ن هاوڵاتی عێراقیش له بێ مووچه‌ی و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی و ئاو كاره‌با و خزمه‌ت گوزارییه گشتییه‌كان ده‌ناڵێنێت.
به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق، ڕاگه‌یاند، ئاساییه سه‌رۆك وه‌زیران بانگێشتی په‌رله‌مان بكرێت ئه‌مڕۆ عێراق له ته‌نگژه‌ی دارایی مووچه و ته‌ندروستی و گرێ به‌سته‌كانی كاره‌با ئه‌وانه هه‌موو پرسن كه بانگێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ربكرێت بۆ په‌رله‌مان، ئه‌مانگه ده ڕۆژ دابه‌شكردنی مووچه له عێراق دوواكه‌وت، بزاندرێت پلانی حكوومه‌ت چیه بۆ ده‌رچوون له‌م ته‌نگژانه ساڵی 2020 بووجه‌ی نه‌بوو عێراق.
به‌هار مه‌حموود دووپاتی ده‌كاته‌وه كۆمه‌ڵێك فڕاكسیۆن و هێزده‌یانه‌وێت ڕێگه له جووڵه‌كانی مسته‌فا كازمی بگرن كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییانی خستووه‌ته‌به‌ر مه‌ترسی،پێمان باشه داهاتی وڵات بچێته‌وه ژێرده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت نه‌وه‌ك میلشیا و حزب و شه‌خسه‌كان سودی لێببینن،ئه‌وانه‌ی سود مه‌ندبوون له ده‌روازه بازرگانییه‌كان و له‌و ڕوباری گه‌نده‌ڵییه‌ی دروست بووه،دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن،عێراق ئێسته به قۆناخی سه‌ختی دارایی به‌ڕێده‌كات له پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه.