سۆران عومه‌ر ده‌ڵێ، ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكێكی بێده‌سه‌ڵاتی ملكچه و په‌رله‌مان بوونی نه‌ماوه بۆیه واز هێنانم له په‌رله‌مان نوسیوی داومه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
پاش ئه‌وه‌ی به ده‌نگی 57 ده‌نگ په‌رله‌مانی كوردستان پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵگر، له‌سه‌ر داوای دادگاكانی كوردستان چه‌ند سكاڵایه‌ك له دادگاكان دژی به‌رز كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر واز هێنانی له په‌رله‌مانتاری كوردستان نوسی و له ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان ناردی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له هه‌ولێر.
سۆران عومه‌ر ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی سه‌ر به‌ماڵی مام جه‌لال، ده‌ڵێ وازهێنانم له په‌ڕله‌مان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكێكی بێ ده‌سه‌ڵاته و كارتۆنییه.
ئه‌م هێرشه‌ی سۆران عومه‌ر بۆسه‌ر ڕێواز فایه‌ق پاش ئه‌وه‌دێت ڕێواز فایه‌ق هه‌وڵی زۆری‌دا به نایاسایی پارێزبه‌ندی بۆ سۆران عومه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام نه‌ی توانی.