سه‌عید مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: “ئه‌وه‌ی ئێستا به‌داخه‌وه ڕوو ده‌دات قه‌یرانێكی جیهانییه به‌رۆكی عێراق و كوردستانی گرتووه كه بریتییه له كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و پرسی له‌شكركێشی و گۆڕانكاریی ناوچه‌كه كه ئه‌مه واده‌خوازێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بین و پێكه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ستافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كساڵ تێ ده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا، له‌م كاته‌دا پێویسته سه‌رجه‌م حزبه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو حكوومه‌تن به گوێگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئۆپۆزسیۆنن بیروڕاكان گه‌ڵاڵه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی گرنگه حكوومه‌ت بیكات ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و پرسی مووچەیه كه گرنگه چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت ژیانی مووچه‌خۆران كوردستان چاك بكرێت، ژیانی مووچه‌خۆرانی كوردستان ئاوایه، ده‌بێت هی كاسبكاران چۆن بێت؟ ئه‌مه گرنگه بكرێته ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ره له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رجه‌م حزبه‌كان بیر بكه‌نه‌وه كه له دۆخێكی خراپ ده‌ژین، ئه‌مه ده‌بێت شانی بدرێته به‌ر، جگه له‌وه‌ش، ده‌بێت ستراتیژیه‌تی باش هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌روه‌ك بینیمان چۆن ئه‌م ساڵ كه‌رتی كشتوكاڵ زیانی به‌ركه‌وت”.
گوتیشی: “گه‌لی كوردستان دۆخی قورسیان بریوە، به‌ڵام متمانه‌یان به سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت دوای كاره‌ساتی 1991، بۆیه گرنگه له ڕێگای ئه‌م كابینه‌یەوه ئه‌و متمانەیە بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش به شه‌فافیه‌ت و چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵكاری و ده‌بێت ئیجرائات وه‌ربگیرێت له‌به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و جیا له‌وه‌ش، كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بكرێت، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگ ده‌بن و ده‌بێت بكرێته ئه‌وله‌ویه‌ت”.
رایشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گرنگه كه شه‌فافییەت له داهات و خه‌رجی و خاڵه گومرگییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بكرێت و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش تێ بگه‌یه‌نرێن كه ئه‌مه داهاتمانه و ئه‌مه خه‌رجیمانه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه دروست بكرێته‌وه و نه‌كه‌ونه به‌رانبەری یه‌كتری، ده‌بێت هه‌موومانه له یه‌ك به‌ره بین”.
ده‌شڵێت: “له كارنامه‌ی حكوومه‌ت باس له چاره‌سه‌ری گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا دانیشتن و گفتوگۆ بكه‌ن و لێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌ی وه‌زاره‌تی هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌بێت، ئه‌مڕۆ هه‌رێمێكین سه‌ر به به‌غداین، ده‌بێت پشتیوانی شانده‌كان بكه‌ین بۆ گفتوگۆكردن و هه‌میشه بڕوامان به شه‌ڕ نه‌بووه تا به شەڕ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ین، بۆیه ئه‌م شاندانه ده‌بێت پشتیوانی بكرێن و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ش ڕێككه‌وتن ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوولا به شه‌فافی بۆ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك ڕوون بكرێته‌وه و په‌نجه بخرێته سه‌ر گرفته‌كان، به‌و شێوازه وا ده‌كات دانیشتنی ئێمه و به‌غدا گرنگیی ده‌بێت و گرنگه ئێمه‌ش پێشێلی ده‌ستوور نه‌كه‌ین و خاڵه‌كانی په‌یڕه‌وی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.”
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی ده‌بێت هه‌مووان له پشتی حكوومه‌تی هه‌رێمبین بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان
بەپەلە
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …