د. سه‌یوان فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ،ده‌ڵێ: “حكوومه‌ته‌كه به ڕێككه‌وتنی هه‌رسێ لایه‌ن بووه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، بۆیه گرنگه ئه‌م سێ لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌یان بمێننه‌وه، چونكه ڕێككه‌وتنی سیاسی له نێوان هه‌رسێ لایه‌ن كراوه، هه‌مووشیان هاوڕان له‌سه‌ر پاكێجی چاكسازی و هێزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی چاكسازی گرنگه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند ساڵه باسی چاكسازی ده‌كات و ئێستاش حكوومه‌ت به‌جددی خه‌ریكی چاكسازییه و له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گۆڕان و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش بكرێت، كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ده‌بێت چاكسازی بكرێت و پشتیوانی ئه‌م چاكسازییه بكرێت”.
ڕایشیگه‌یاند: گرنگه پارێزگاری له ده‌سكه‌وته‌كان بكرێت و ده‌بێت چاكسازی به‌ره‌وپیشه‌وه ببرێت كه داواكاریی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی حكوومه‌ت جددین له مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و هه‌موو هێزه‌كان گه‌یشتوون به‌وه‌ی چاكسازی بكرێت، چونكه چاكسازی نه‌كرێت به‌رانبه‌ر به دوژمنه‌كان بێهێز ده‌بین.
د. سه‌یوان فه‌ره‌ج ده‌شڵێت: “له‌باره‌ی ڕوئیایی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ی كه شاندی كوردستان بۆ به‌غدا به به‌شداریی هه‌رسێ لایه‌ن بووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه داواكاریی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌ننه به‌غدا و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌ڵامی داواكاری بداته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن و ڕێككنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كده‌نگین، ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی كابنیه‌ی حكوومه‌ت بوو كه به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێ درا”.
بەپەلە
مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …