به‌بڕوای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رۆكی حكوومه‌تی لایه حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه بۆ چا‌كسازی و شه‌فافییه‌ت و فره چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی سه‌رباری قه‌یرانی قوڵی دارای و ته‌ندروستی.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ” به‌ڕاستی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی حكوومه‌ت وێڕای قه‌یرانی سه‌ختی ناوچه‌كه و كوردستان كه‌چی پێكه‌وه هه‌رسێ پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان) له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست و پێكهاته‌كان به یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشییه، ئه‌و به‌رنامانه‌ش دانرابوو بۆ چا‌كسازی و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئێستا ڕۆژانه ده‌یبینین به پراكتیك كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، وێرای ئاسته‌نگیی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
كرمانج عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێ، حكوومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی بریتی بوو له كارنامه، دواتر كارنامه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كردار، ئه‌وه‌ش جێگای دڵخۆشییه و جێگای ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانه و خه‌ڵك ده‌یه‌وێت به‌م چاكسازییانه ئومێدی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه و متمانه‌ی زیاتر له نێوان هاووڵاتی و حكوومه‌ت دروست بێت كه ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت و بووه‌ته جێگای ئومێدی خه‌ڵك، چونكه ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت نه‌مێنێت، حكوومه‌ت چه‌نده خه‌ڵكی به‌توانای تێدا بێت، به‌ڵام له كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین خه‌ڵك متمانه‌ی بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
گوتیشی: “ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وەیە متمانه دروست بكات، چا‌كسازی له داهات و خه‌رجی بكرێت، ئه‌وانه‌ی به ناحه‌ق پله‌یان پێ دراوه پله‌كانیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به ناوی فره‌مووچه و بندیوارن نه‌مێنن و خه‌ڵك ته‌حه‌مولی نه‌بوونی ده‌كات، به‌ڵام ته‌حه‌مولی نادادپه‌روه‌ری ناكات، ته‌حه‌مولی نایه‌كسانی ناكات، ئه‌مه‌ش كه گرنگه نییه‌تی لێ دراوه حكوومه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌وی ده‌كات كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و حه‌قه بۆ حه‌قخوراوان”.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: كه وێرای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌بوو و گرفتی دارایی هه‌بوو، كه‌چی بۆ نییه‌تپاكی چوونه به‌غدا و نییه‌تپاكیی خۆیان سه‌لماند و گوتیان ده‌مانه‌وێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان خه‌ریكه هه‌نگاوی باش ده‌نرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ركان كه ئه‌مه هه‌نگاوی دڵخۆشکەرن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه‌ش ده‌بێت ئارامیی هه‌بێت، چونكه ئه‌و دۆخه جیهانییه و ئومێدی زۆر هه‌یه حكوومه‌ت كارنامه‌ی خۆی له‌م چوار ساڵەدا جێبه‌جێ بكات”.
ده‌شڵێت: “ئێمه سێ لایه‌نی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تمان پێك هێناوه، سه‌نگی به‌رنامه‌ی هێزه‌كان له حكوومه‌ت به‌پێی قه‌باره‌یان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌ی له حكوومه‌ت هه‌یه ته‌نیا به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، ڕاسته سه‌نگی پارتی له هه‌مووان زیاتره، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به یه‌كڕیزی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و چا‌كسازی بێت ئاسته‌نگ دێته پێشه‌وه‌ی، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پارتی %100 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی چاكسازین له كوردستان، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك شوێن له زه‌ره‌ری ئێمه‌ش ته‌واو بێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و وێرای ئه‌و دۆخه ناخۆشه حكوومه‌ت هه‌نگاوی پراكتیكی ناوه و ده‌ستی پێ كردووه و گۆڕانكاریی باش كراوه و له 1\7 ئه‌وه به‌رنامه‌كه‌ی چا‌كسازی چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای 3 مانگ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وێت”.
رایشیگه‌یاند: هه‌نگاوی باش نراوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دووباره‌ڕێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانان كه هه‌نگاوی گرنگن كه به شه‌و و ڕۆژێك جێبه‌جێ ناكرێت، كاتی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی گرنگه پارتی نییه‌تی چاكسازیی هه‌یه و چا‌كسازی له دروشم نه‌ماوه و پرسێكی ژیانه.