له په‌یامێكدا ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوك به‌یان نامه‌یه‌كی له ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی خۆیدا بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێ، حزب له‌سه‌ر كۆیله‌ی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی كادیرانی له ئۆرگانه جیاوازه‌كان داده‌ندرێت یه‌كێتی له ده‌ستی ئه‌میندانییه.
تۆخبوونه‌وه‌ی زیاتری باڵباڵێن و دابه‌شبوونی حزب به‌سه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌كدا، لاوازبوونی یه‌كێتی و كاڵبوونه‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌رامبه‌ر به حزبه‌كانی تر له‌هه‌رێم، نه‌بوونی سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌تێكی روون له روئیای یه‌كێتی به‌رامبه‌ر به ناوچه داگیركراوه‌كانی وه‌ك كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌خمورو شه‌نگال و شوێنه‌كانی تر، ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌ڵی و به‌رتیلخۆری له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونی حوكمڕانیی یه‌كێتی و تێوه‌گلانی چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حزبه‌كه له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌دا، ته‌خشان و په‌خشانكردنی داهاتی یه‌كێتی و كۆنتڕۆڵكردنی له‌لایه‌ن چه‌ند، نادادپه‌روه‌ریی و نایه‌كسانیه‌كی زۆر له پێدانی پله‌ی حزبی و پێدانی ئیمتیازی مادی له نێو كادیراندا كوتله‌یه‌كه‌وه، دانانی كه‌سانێكی بێ كه‌ڵك و كه‌متوانا و بێوه‌فا له پۆسته حكومیه باڵاكاندا له‌سه‌ر بنه‌مای كۆیلایه‌تی و پاشكۆیه‌تیان بۆ چه‌ند به‌رپرس و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیاریكراو و بازرگانیكردن به پله به‌خشینه‌وه.
ئه‌م هۆكارانه، هانده‌ری سه‌ره‌كیی بوون بۆ كۆبوونه‌وه‌و كاری هاوبه‌شی كادیرانی یه‌كێتی له هه‌موو ئاسته‌كانی به‌رپرسیارێتیدا له‌ناو حزب بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕن و له‌ڕێگه‌ی هوشیاركردنه‌وه‌ی كادیران و جه‌ماوه‌رو په‌رده هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و نادادپه‌روه‌ری و ناهه‌قیه‌كان و رێنوێنی‌كردن و هه‌روه‌ها بایه‌خدان و هاندانی ده‌نگی دلێر و ناڕه‌زاییه‌كان، یه‌كێتی به‌هێزبكه‌نه‌وه‌و بیكه‌نه‌وه جێی متمانه‌ی خه‌ڵك و پشتوپه‌نایان.
بڕیاره‌كانی حزب وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، بڕیار به‌ده‌ستانی یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌شدا وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه یان نه‌پرژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز راگرن یان هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌جۆرێك بن كه ببنه مایه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، بۆ نمونه له كێشه‌كه‌ی زینی وه‌رتێ ، هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك پێویست نه‌بوون و نه‌توانرا به شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و زیاتر له میدیاكانه‌وه هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نرا. به‌هه‌مان شێوه له دۆسیه‌ی شاری كه‌ركوك، به داخه‌وه كه بارودۆخه‌ی رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت، دوای چه‌ندین ساڵ و دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه‌ش ، بۆیان نه‌كرا پارێزگارێكی كورد دانێن كه به پێی هه‌مو پێوه‌ره‌كان ده‌بێ پشكی یه‌كێتیش بێت.
لاوازیی یه‌كێتی له په‌رله‌مان و له حكومه‌تیش ، دانانی كه‌سانی ده‌وروبه‌رو دڵسۆز‌و كۆیله‌ی خۆیان له پۆسته‌كان به‌ڵگه‌ی ترن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره‌وه جگه له چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی شكلی له‌ناو حزب هیچیتری نه‌كردوه و پێشناچێت هیچ بكات،رێچكه‌ی پشكپشكێنه‌و باڵباڵێن و بنه‌ماڵه‌چێتیه‌كه‌ی جارانه ، بۆیه ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ش پێداچوونه‌وه به بێده‌نگیه‌كی ده‌كاو له‌مه‌ودوا هه‌ڵوێسته‌كانی زیاتر و توندتر ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌م رێچكه خراپه‌ی ئێستاش په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌رده‌وام بێت.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له كادیران، كادیرانی زویر، تێكۆشه‌رانی دێرین، چه‌ند سه‌ركردایه‌تیه‌ك و له مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كان په‌یوه‌ندیان به ناوك-ه‌وه كردوه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتیمان به پاراستنی ریزه‌كانی یه‌كێتی و به‌هێزكردنه‌وه‌ی حزب، نه‌مانویستوه درز و كه‌لێنی زیاتر بكه‌وێته ناو یه‌كێتیه‌وه و رێكخستنه‌كان به‌ره‌و له‌تبونی زیاتر ببه‌ین، بۆیه تا ئێستا داواكارییمان ته‌نها ئه‌وه بووه له شوێنه‌كانی خۆیانه‌وه، له‌سه‌ر پره‌نسیپ و بنه‌ما باڵاكانی كه ناوه‌ندی وه‌ستانه‌وه‌ی له‌سه‌ر راگه‌یه‌نراوه ، كار‌و ئه‌ركی خۆیان راپه‌ڕێنن و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌و هه‌ڤاڵانی خۆیان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌و رێز‌و هه‌ستی كوردایه‌تی ببوژێننه‌وه و دژی هه‌ر خواروخێچیه‌كی گه‌نده‌لێ و نا دادپه‌روه‌ری و مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت بوه‌ستنه‌وه.