بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە هاوكاریی لاهوور جەنگی و دەزگای زانیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوە دەچێت و چەندان سەرچاوەش زانیارییەكان لەمبارەیەوە پشتڕاست دەكەنەوە.
بەپێی زانیارییەكان لە كۆتایی ٢٠١٨ەوە پەیوەندییەكی تایبەت لە نێوان توركیا و یەكێتی هەیە كە لاهوور جەنگی پێداگری لەسەر ڕێكخستنی ئەو پەیوەندییە كردووە، بۆ ئەمەش هاوكاریی هەواڵگری و سەربازی لە دژی پەكەكە لە نێوان هەردوولا هەیە.
محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوێنى، سیاسەتمەدار و كەسایەتیی نزیك لە پەكەكە، ڕەخنەی لە سیاسەتی ئێستای یەكێتی گرت و رای گەیاند، كە تا مام جەلال لە ژیاندا بوو، ”سیاسەتێكی عاقڵانە و واقیعییانەی پەیڕەو دەكرد، ده‌یتوانى دڵى توركه‌كان ڕ‌ازى بكات و ڕه‌چاوى بارودۆخى ئه‌و حزبانه‌ش بكات كه به (په‌كه‌كه) ناسراون، به‌ڵام له دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى بارودۆخى تێكچوو، دواتر سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێ هه‌ڵبژێردرا، ئێستا له‌سه‌ر داواكاریى توركیا، سه‌ركردایه‌تیی نوێى یه‌كێتى ڕێگرى له كاروچالاكیی ئه‌و هێز و گرووپانه دەكرێت كه سه‌ر به په‌كه‌كه‌ن”.
پێنجوێنی باسیشی لەوە كرد كە ئێستا دەزگای هەواڵگریی توركیا (میت) لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا”بارەگایان هەیە.