به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی موڵكه زێده‌ڕۆكان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی به‌ڵێنده‌ران، شاسوار بڕیار داخستنی چاڤی لاندی داوه.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بڕی زیاتر له 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاره، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ماوه به‌سه‌رچوونی قه‌رزه‌كه، ئێسته ئه‌و قه‌رزه سێ هێنده‌ی لێ هاتووه و سوودی هاتووه‌ته سه‌ر.
شه‌نكار عه‌بدوڵا ڕۆژنامه‌نووس له سلێمانی له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌ری چاڤی لاند/ به‌قه‌رزی هاووڵاتییان دروست كراوه و ئێسته شاسوار خاوه‌نیه‌تی/ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كردووه و بڕیاری داوه له دووی ته‌مووز، چاڤی لاند دابخرێ.
وه‌ك شه‌نكار ئاماژه‌ی بۆ كردووه، بیانوو بۆ داخستنی چاڤی لاند نه‌بوونی داهاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌وه هه‌یه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه باس له‌وه‌یش ده‌كات كه شاسوار عه‌بدولواحید بێ ئومێد بووه له‌وه‌ی چیتر باڵه به‌هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بیپارێزن كه چه‌ند ساڵێكه ده‌ستیان پێوه‌یه‌تی و به‌كاری ده‌هێنن دژی نه‌یاره‌كانیان.