نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌بێت سۆران عومه‌ر و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بدرێنه‌ دادگا

به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌بێت سۆران عومه‌ر و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بدرێنه‌ دادگا

خەڵەف ئەحمەد، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیاند: ” ھەرچەندە لەم دۆخەی ئێستا خەڵکی کوردستان کێشەی گەورەیان هەیە کێشەی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان دروست بووە و خەڵکی کێشەی نەبوونی مووچەی ھەیە، بەڵام ھەموو ئەوانە بەلایەک، لەلایەکی دیکەوە، ئامانج لەپشتی کۆمەڵێک لێدوانی ھەندێک کەسەوە ھەیە! چونکە ئەم بارودۆخەی ئێستا دروست بووە، ئەوانە بەدەرفەتی دەزانن بۆئەوەی نیەتی خراپی خۆیان و ئەو ژەھرەی لەناخیاندا دروست بووە بیڕژن.

گوتیشی: ” ھەموومان دەزانین بە درێژایی مێژوو گەلی کورد دەریایەک خوێنی لەپێناو ئازادی کوردستاندا ڕژاندووە، پرسی ھەڵوشاندنەوەی قەوارەی سیاسی تەنیا پەیوەندی بە یەکێتی و پارتی و گۆڕان و نەوەی نوێوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە شەرەف و کەرامەتی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستانەوە.

نازانم باکگراوندی سەرکەوت شەمسەدین چییە و چۆنە و لە چییەوە ھاتووە، بۆیە پێویستە بە گومانەوە لەو لێدوانانە بڕوانین! سەرکەوت شەمسەدین چییە کازمی گوێی لێ دەگەرێت، ئەگەر مەبەستێکی تایبەت لەپشتی ئەو بابەتەوە نەبێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *