عه‌بدولخالق عه‌ززاوی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسە حکومییەکانی عێراقی رایگه‌یاندوه، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داوایكردوه به‌رگری ئاسمانی و فرۆكه‌وانی و رادار له‌ئاسمانی عێراق جێگیربكرێت، بۆئه‌وه‌ی سوپای عێراق توانای له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كی داگیركاری هه‌بێت.
باسی لەوەشکردووە، له‌ئێستادا هه‌ماهه‌نگیه‌كی باڵا له‌نێوان فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و هه‌ردو لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه هه‌یه، له‌و روه‌شه‌وه باڵیۆزی ئێران و توركیاش بانگهێشتكراون و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئاراسته‌كراوه.
ئاماژەی بەوەشکردووە،عێراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان دژ به بۆردومانه‌كانی توركیا و ئێران و ده‌ستدرێژیه داگیركاریه‌كانی ئه‌و دو وڵاته بۆسه‌ر خاكه‌كه‌ی سكاڵای تۆماركراوه.