نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / مسته‌فا كازمى و دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی كۆ ده‌بنه‌وه‌

مسته‌فا كازمى و دۆناڵد تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی كۆ ده‌بنه‌وه‌

رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌ سه‌ردانێكى مسته‌فا كازمى كردووه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و گوتوویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ له‌ مانگى داهاتوو “ته‌مووز” ده‌بێت.

به‌رپرسێكى نووسینگه‌ى كازمى كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ گوتوویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى له‌ دواى 20ى ته‌مووز ده‌بێت و له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى رێكده‌كه‌وێن.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا مسته‌فا كازمى و دۆناڵد تره‌مپ له‌ واشنتن كۆببنه‌وه‌، باس له‌ چه‌ندان دۆسیه‌ى گرنگ بكه‌ن له‌وانه‌ى هه‌ژموونى ئێران له‌ عێراق، رێككه‌وتنى ستراتیجى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، جگه‌ له‌وه‌یش وه‌ك به‌رپرسه‌كه‌ باسى كردووه‌ كازمى چاوه‌ڕوانی كۆمه‌كى دارایى له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.

بەپەلە

عێراق سكاڵا له‌سه‌ر ئێران و توركیا تۆمارده‌كات

عه‌بدولخالق عه‌ززاوی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسە حکومییەکانی عێراقی رایگه‌یاندوه‌، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داوایكردوه‌ به‌رگری ئاسمانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *