نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ڵڵامی لاهوور جه‌نگی داییه‌وه‌ و ده‌ڵی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری هه‌مووانه‌

به‌په‌له‌: ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ڵڵامی لاهوور جه‌نگی داییه‌وه‌ و ده‌ڵی بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری هه‌مووانه‌

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی مەكتەبی سیاسی لە بارەی كەمكردنەوەی مووچەوە، بڕیاری سەركردایەتی حزبە و پشتیوانی كەمكردنەوەی مووچە دەكەین بۆ یەك مانگ.

رابیحە حەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان،راگەیاند، لە ناو یەكێتی، سەركردایەتی باڵادەستترینە لە بارەی كەمكردنەوەی مووچە، ئەگەر هەموو لایەنەكان ئەو بەرپرسیاریەتە لە ئەستۆ بگرین و هەوڵبدەین میكانیزمی تر بدۆزینەوە.

زیاتر گوتی، بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی كە شەوی رابردوو دەری كرد، بڕیاری سەركردایەتی یەكێتیشە، چونكە مەكتەبی سیاسی هەر ئەندامانی سەركردایەتی حزب كە بریارەكەیان داوە و مەكتەبی سیاسی بەشیكە لە سەركردایەتی، بەڵێ پشتیوانی بڕیارەكە دەكەین وەك خۆی، كە كەمكردنەوەی مووچە تەنیا بۆ یەك مانگ بێت و وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی روونی كردەوە، دەبێت لایەنە بەشدارەكانی حكوومەت پێكەوە دابنیشن و تاوتوێی دۆخەكە بكەن، لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی كە دێتە دەستی حكوومەت بە داهاتی ناوخۆوە، بیر لە داهاتوو بكرێتەوە كە چۆن بژێوی هاووڵاتییان دابین بكەین.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *